دڵی سووتا به حاڵی زاری تیفلی دڵم و چاری کرد
سه‌ری زوڵفی له ده‌م نا،زه‌هری ماری پڕ به زاری کرد
... به‌سه‌ر ڕوخساری زه‌ردا جۆگه‌له‌ی کێشاوه ئه‌شکی سوور
به یادی سه‌روی باڵایه‌ک ئه‌وه‌نده‌م شین و زاری کرد
هوجوومی ((هیندوو))ی خه‌ت سه‌ر((فه‌ره‌نگستان))ی ڕوخساری
بهحهشرێ بوو،وه‌کوو و ئه‌و حه‌شره ((میقادۆ))به ((چار))ی کرد
وتوویانه کـــــــــــــه ((نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر خوانه]
چووه،چوو،پێ چووه،که‌م عهقڵهههرکهس باسی پاری کرد
قسه‌ی زوڵفی ئه‌وه‌نده توولی کێشا تاقه‌تی چوو خۆی
وتی:شهونیوه بوو،نه‌بڕایه‌وه ،کێ باسی ماری کرد
له بۆ ئیمددی کرد گریانم،ده‌روونی کردمه خۆێناو
له چاوم سه‌یرکه‌ن ئه‌م حوکمه جه‌رگ و دڵمی جاری کرد
خه‌تی پشتی له‌بی دی ،بوومه چاری ئه‌برۆی وتی،وتمان
کـــه هه‌ر کــــه‌س بـــــهختیاره ئیختیاری چاری یاری کرد
به‌یانی هاته باغ ئه‌و مـــــــــاهه،ئه‌م واتێ گه‌یی ڕۆژه
له شه‌بنم،گوڵ بهدامهن گه‌وهه‌ری هێنا،نیساری کرد
[ره‌حه]به‌و شێتییه ((الحق))قسه‌یه‌کی عاقڵنهی وت:
منم عاقڵ له به‌رگی عــــاریه خۆمـــــــم کـــهعاری کرد
دڵی بێ باره،مایه‌ی کاره،هه‌رکه‌س کار‌و بری خۆی
له‌دنیادا،موه‌ففه‌ق بوو دڵ ته‌فویزی بـــــــــــــاری کرد
جونوونی نه‌و زوهووره ((مه‌حویا))دێوانه گی مه‌نسوور
که دێوانه‌ن هه‌موو مائیل به به‌رد،ئه‌و مه‌یلی داری کرد
حضره تی مةحوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )