كه یه‌كه‌م جار چاوی تۆم دی له گلێنه‌ت عه‌شقم بینی
زانیم كه‌وا وا خــوڵقاوی خـــاوه‌ن هه‌ستێكی به تینی
كه نامه‌ی تۆ ده‌گاته لام ده‌بــه‌خشێ بـه دڵ سێبووری
هه‌ر حه‌رفێكی ناو نامه‌كه‌ت له‌دڵ ده‌با خه‌می دووری
هه‌ناسه‌كه‌م بۆ بێ ده‌نگی خۆ من بێ تۆ نیه ژینم
كه بێ ئاگا ده‌بم لــه تۆ له گۆنا ده‌ڕژێ ئه‌سرینم
لــه‌وه‌ته‌ی بـه تۆ ئاشنا بووم له مانای ژیان گه‌یشتووم
كه ده‌ستم خسته نێو ده‌ستت خه‌می له دڵدا نه‌هێشتووم
كه هاتیه‌وه سه‌ما ده‌كه‌ین تا هه‌ردووكمان ده‌كه‌ین باڵا
لــه ئاوێزانیت تێر نابم چون تۆ گــوڵی و مــنیش گه‌ڵا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )