ئه‌و ده‌موچاوه‌ت که چرچه، نه‌قسی ڤیتامینییه
ئه‌و مل و شانه‌ت که گێڕه، سه‌به‌ب گۆزه‌ی کانییه
تۆ هه‌تا ئێستاش مه‌کینه‌ی قیمه‌که‌ت هه‌ر هاندله
هه‌موو ده‌رمان و مکیاجت، مێخه‌ک و سمڵ و کله
فه‌قه‌رات و پشتی کۆمت ده‌ردی گسکی ده‌ستییه
ڕاکه تاکو جێگه ماوه، ده‌رچۆ له‌و به‌دبه‌ختییه
حاجه‌ت و جلشۆردنه وا پێستی ده‌ستتی بردووه
فڕه‌ی په‌ره‌مێزی نانه گوێچکه‌تی کپ کردووه
ئه‌مه‌نده‌ت بادا ته‌شێکه‌ت وا پڕوزه‌ت لێ بڕا
نابینی خاتوونی میمزات چۆن به دوو ساڵ هه‌ڵگڕا
ڕۆژ له دووی ڕۆژ جوان ئه‌بێت ئه‌م وه‌ک شه‌رابی کۆنه‌ساڵ
تۆش ئه‌ڵێی پۆڕی خوراوی هه‌ر ده مانگ و یه‌ک مناڵ
ئه‌مه‌نده خۆت ڕه‌تان تاکو بووی به دوو هینی هه‌لاج
رۆژێ نه‌ت دی ڕاکشانی سه‌رلمی به‌حر و مه‌ساج
وه‌ره ڕاکه! به گوێی من که! ئه‌و ژیانه‌ت هه‌ر نه‌وێت
بۆ ته‌ماته هه‌ڵبژاردن، بۆ به‌قاڵ لێت توڕه بێت؟
دوێنێ هه‌ر وه‌ک شه‌کله‌مه، ئه‌مڕۆکه عه‌ینی نانی جۆی
تاوسی باخی به‌هه‌شت بووی، ئیستا وه‌ک به‌تریق ئه‌ڕۆی
بۆ له‌شی ناساغی تۆیه جه‌رگی پشکۆ ژان ئه‌کا
لێره شه‌سته و، شۆرتی له پیایه و به‌یانیان ڕا ئه‌کا
پشکۆ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )