ئه‌گه‌رچی شه‌و دره‌نگه ساقی بۆم تێكه كه‌مێكی‌تر
كه‌وا ئه‌مشه‌و سه‌ری هه‌ڵدا له ناخمدا خه‌مێكی‌تر
له باده ئه‌م ژه‌مه تێركه منی تینوی جگه‌ر سووتاو
به‌چی دیاره كه ده‌بینم شه‌وێكی‌تر، ژه‌مێكی‌تر!
ئه‌وه‌نده ده‌رده‌دار و بێ‌په‌رستارم كه پێم وایه:
له‌سه‌ر كێكی ته‌مه‌ن هه‌ڵناگلرێ تازه شه‌مێكی‌تر
گه‌لێكم ڕۆژگاری تاڵ و شیرین ڕابوارد ئاخۆ
مه‌رگ مه‌ودا ده‌دا دیسان ببینم سه‌رده‌مێكی‌تر!
گه‌یشتمه سه‌ر ترۆپكی ئاره‌زوو ڕۆژێكی كه‌چی ڕوانیم
له پێشمدایه زه‌رده و ماهـ و سه‌خت و ئه‌سته‌مێكی‌تر
هه‌تا چارشێو به‌سه‌ر تۆوه ده‌بینم نازه‌نینی كورد
به‌سه‌ر بیلبیله‌كه‌ی چاوی منا ده‌كشێ ته‌مێكی‌تر
نه‌ما (خانی) تا چیرۆكی عه‌شقی ئێمه داڕێژێ
ده‌نا هێشتا له كوردستان ده‌ژین زین و مه‌مێكی‌تر
په‌پووله‌ی خۆشه‌ویستی من له شوێنێ ناگرێ ئارام
ده‌نیشێ و باڵی ده‌بزوێ له‌سه‌ر سینه و مه‌مێكی‌تر
هه‌زار هێنده په‌رێشان و سیا چاره بژیم هێشتا
له ناو دڵدا هه‌مه ئاواتی خاڵ و په‌رچه‌مێكی‌تر
هه‌تاكوو دوا پشوو ڕێبواری ڕێگه‌ی عیشق و ئازادیم
ئه‌گه‌ر بێجگه له ناكامیش نه‌بینم به‌رهه‌مێكی‌تر
كه فرمێسكم له‌سه‌ر ڕووخساری كیژی دڵ شكاو بینی،
گووتم: یاخوا له‌سه‌ر سوره گوڵ نه‌بینم شه‌ونمێكی‌تر
شه‌وێكی چاوه‌نواڕت بووم، نه‌هاتی گیانه‌كه‌م، ویستت
منی دڵ ناسكی شاعیر بگێڕم ماته‌مێكی‌تر
خدر نیم بۆ ته‌مه‌ن شێت بم به كانی ژینێدا نووسێم
ئه‌وه‌نده‌م ژین دوێ تا ده‌م ده‌نێم نێو ده‌مێكی‌تر
به تۆ چاره‌ی چلۆن ده‌كرێ ده‌روونی پڕ له ناسۆرم
خه‌ساری بۆ ده‌كه‌ی دكتۆری زانا مه‌رهه‌مێكی‌تر
به‌هار و گوڵ، كچ و مانگه شه‌و و شیعری ته‌ڕ و باده
له‌وه‌ی زیاتر جه‌نابی شێخ گه‌ره‌كته عاله‌مێكی‌تر؟
هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )