که‌ی دێیته‌وه هه‌تا خه‌می دڵی ماتم هه‌ڵوه‌رێنـــــــــــــــــم
که‌ی دێیته‌وه هه‌تا خه‌می دڵی ماتم هه‌ڵوه‌رێنم
له ده‌روازه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ت پۆلێ چرات داگیرسێنم
ئێستاش یادی مناڵیمان له‌م کۆڵانه چاوه‌ڕوانــــه
وه‌ک به‌له‌می چارۆکه دار ئه‌ستێره‌یه‌ک ناونیشانـه
له‌سه‌ر هه‌مو شه‌قامێکا شوێن پێکانت ئه‌ناسمـــــــــــه‌وه
له ده‌فته‌ری یادگاریما هه‌ر ناوی تۆ ئه‌نوسمــــــــــــــــــه‌وه
ژورم وه‌کو ده‌شتی سه‌حرا ده‌نگی که‌سی لێوه نایــــــــه
تۆ رۆشتیت و من لێره‌وه خه‌ریبی وا له دڵمایـــــــــــــــــــه
که‌ی دێیته‌وه تا ئه‌م جاره وه‌ک دوو گه‌ڵای سه‌ر په‌ل بژین
له پایزیش له‌گه‌ڵ یه‌کا بۆ ئه‌و دنیا عه‌شق به‌ریــــــــــــــن
چاوه‌ڕوانیت بۆته چرکه‌ی کاتژمێری ترپه‌ی دڵـــــــــــــــــــم
هه‌ر به وه‌رزی گه‌ڕانه‌وه‌ت چرۆ ئه‌کات باخی گوڵـــــــــــــم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 11-11-2013 در ساعت 06:46 PM
|