جادوى نیگا
ڕێژنە ڕازى چاوەکانت فێرى جادوى نیگاى کردووم
بزە و خەندەت بەیەکجارى دڵى لەگەڵ خۆیدا بردووم
تۆ بۆ هەر جێگەیەک بڕۆیت هەستەکەم دڵم لەدواتە
خۆزگەکانم لەنجە و لەرەى سینە و کەمەر و باڵاتە
جوانیت فێرى عەشقى کردم بوم بە شەیداترین دڵدار
وەک شەونمى خۆشەویستى بە پرچتدا ئەتکێمە خوار
بریا کاتژمێرەکەشم وەک دڵم وێنەى تۆ بوایە ....
هەرخۆت فێرى شەونخونى خۆشەویستیت بکردایە
ئەوسا هەموو چرکەیەکى تۆى بەبیر ئەهێنامەوە
وەک شیعرێک ماچت کردبێت سەرلەنوێ ئەگەشامەوە
ئارام هەڵەبجەیى
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )