من به عه‌شقی تۆوه ئه‌ژیم
من به عه‌شقی تۆوه ئەژیـم وا نەزانی کە بەد مەستم
وەك پەروانەی دەوری چرا گەر بشسوتێم چ دەربەستم
گەرناوی تۆ نەخەمە ناو شیعر‌و هۆنراوەو هەڵبەستم
دڵم ئەگری و دا ناسەکنێ بە جارێ لەژیان پەستم
***********
دڵ ئەوینی تۆی تیا نەبێ حەز ئەکەم کە بیوه‌ستێنم
چاوانم گەر تۆ نەبینێ وا چاکترە دەریان بێنم
وشەیەك باسی تۆ نەکا پێم خۆشە کە بیخنکێنم
خامەم گەر یادی تۆ نەکا شەرتبێ ئەبێ بیشکێنم
(پەڕە) ئه‌گه‌ر ڕێگه‌م نه‌دا وێنەی تۆی تیا بنەخشێنم
ئه‌بێ ونجڕ ونجڕی که‌م له داخانا بیدڕێنم
*********
ژیان بێ هه‌ستو سۆزی دڵ ڕازاوه‌شبێ بێ به‌چی ئه‌چێ
سه‌د ساڵ بژیم بێ ئه‌شقی تۆ لاموایه به فیڕۆ ئه‌چێ
شه‌رحی جوانیت به‌من ناکرێ ئه‌رێ جوانیت له‌چی ئه‌چێ
نیگاکانم که‌باڵ ئه‌گرن بۆ مه‌نزڵگه‌ی جوانیت ئه‌چێ
ئه‌شقت وه‌کو هه‌ناسه‌یه له سینه‌مدا دێت‌و ده‌چێ
ئه‌گه‌ر بڕوا‌و نه‌یه‌ته‌وه ئه‌مرم و ڕوحم ده‌ر ئه‌چێ
ڕه‌وه‌ند په‌شێو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )