شه و
له پرچی لوولی ئاسمان چرۆی تیشک روا بو شه و
سنووری سه وزی شێعری ته ڕ به جارێ تێک شکا بو شه و
له پشت کراسی کون کون و ره ش و شڕی به ر ئاسمان
به ڵێنی رۆژی روون و تیشکی خۆره تاوی دابو شه و
خه ڵوزی ته رمی په رپه رۆک له سووچی پیاڵه که وتبو
بڵێسه ی ئاگری شه میش ئه سیری ده ستی با بو شه و
له ژێر نیگای گوڵاڵه کان و باوه شێنی شۆره بی
کوری گه دا له خه ونی دا له سه ر سه رینی شا بو شه و
له ناو ته م و مژ و ته وژمی دووکه ڵی هه ناسه کان
له سه ر جه سه ی کچێنی شاری مردو راکشابو شه و
به چاوی کوێر و پڕ له خوێن و خه ون و تاسه پێکه نی
که سه یری کرد شه قامی شاری بێ به ری نیگا بو شه و
له سه ر ته وێڵی پڕ له تیشکی خۆره تاو ئه نوسمه وه
که ژوانی چۆڵی بێ که سی من و وشه و خودا بو شه و!
جهلال نهجاری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )