نمایش پست تنها
  #372  
قدیمی 11-12-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


گوڵەندام ئەی تەنافی گەردەنم زولفی پەرێشانت
عیلاجێ،چارەیێ، روحمێ، ئەمان دەستم بە دامانت!

غەریبی تۆم، نەخۆشی تۆ بە گۆشەی چاوی بیمارت
ئەسیری تۆم شەهیدی تۆ بە نووکی تیری موژگانت

ئیشارەت ئافەتی روحم،کەلامت غارەتی دینم
تەبەسسوم سیحری لێوانت، رەمزی چاوانت

مەگەر سەرتاقەدەم زولفت وەکوو من خاو و شێوا بێ
کە سەرگەردانی سەودایە لەسەر چاکی گەریبانت

دەڵێی شەکەرفرۆشی شاری میسرە وا بە شیرینی
-بنازم!- خاڵی وەک هیندوو لە گۆشەی لێوی خەندانت

ئەگەر دڵ بوو، ئەگەر دین، دامە سورمەی چاوەکان،ئیدی
بەسم سەودازەدە و ریسوا کە تۆبی و دین و ئیمانت!

تەلیسمی بابلە، سیحری حەڵاڵە، رەنگی رەیحانە
شکەنج و بەندە، یاخۆ جێ‌دڵانە زولفی سەرشانت؟

بە ئازادی لەکن خۆی شوهرەیە من مات و حەیرانم
گوڵ و نارنجی بەر هێناوە خۆ سەروی خەرامانت

لەبەر چاوت بگریەم، یا لە دەست تۆ داد و هاوار کەم؟
لەبەر نەیڕەنگی مەستان، یا لە سیحری رەنگی دەستانت؟

دڵم سەودازەدەی باڵاتە خۆم دڵدادەیی ئەبرۆت
بە باڵا دڵ بەڵاگێڕت، بە ئەبرۆ خۆم بە قوربانت

لە دادی من بپرسە جارێ ئەی سوڵتانی عیشوە و ناز!
بە ناحەق بۆچی بمکووژێ ئیشارەی چاوی فەتتانت؟

وەفایی کەوتە حەلقەی زولفت، ئیدی مەیدە بەر موژگان
کە من کوشتەی تەنافت بووم چ لازم تیرەبارانت؟

وەفــــــــــایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید