بە کچێکم وت خۆشم ئەوێی
ئەویش وتی ڕقم لێتە
وتم بۆچی ئەی خوێن شیرین
وتی لاچۆ ئەی ناشیرین
وتم هاتوم کە پێت بڵێم
وتی قسەت ناچێتە گوێم
وتم خۆشم ئەوێی وەڵا
وتی دورکەوە بەڕەڵا
وتم تۆم بینی سەفەرێ
وتی ئنجا چاوت دەرێ
وتم خۆت بە چی ئەزانی
وتی جاتۆ کەی ئینسانی
وتم بە خوا ئەتکەپڵێنم
وتی قەپۆزت ئەشکێنم
وتم کچێ با لێت نەدەم
وتی سەر زل تێکت ئەدەم
وتم من زۆر چەقاوەسوم
وتی منیش بێ چاوو ڕوم
وتم هەر ئەبی بۆمن بی
وتی یاخوا تۆ بۆ گڵ بی
وتم ئاخر حەزم لێتە
وتی ڕەفتارت وەك شێتە
وتم وا نابێ گیانەکەم
وتی جاچۆن سیقەت پێ بکەم
وتم بەسەری تۆ چاو ڕەش
وتی ماستاو چی قسە خۆش
وتم جاتۆ چیت بیستووە
وتی ئەوەندەم ویستووە
وتم دەی دەی وا نەرم بوی
وتی لە بەر چاوم جوان بوی
وتم قەدری جوان لای جوانە
وتی پەندی پێشینانە
وتم دەست بخە ناو دەستم
وتی باشە خۆشەویستم
وتم ئێستا دڵتم بەرێ
وتی وابۆت دێنمە دەرێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )