
11-13-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئیشی من ئەوەیە دەریا تا سەر لێوی تۆ بهێنم
وابکەم لە تەمدا جوانتر ببینیت
نەهێڵم گوڵی حەوشەکەتان پیربێت
نەهێڵم باغەکەتان بگری
نەهێڵم خوا لێت زویر بێت..
ئیشی من ئەوەیە نوور تا سەر رۆحی تۆ بهێنم
وابکەم گوڵ فەرامۆشت نەکات
نەهێڵم خۆر لە ماڵتدا ئاوابێت
نەهێڵم خامۆشی بگاتە میهرت
وا بکەم خوا تۆی لە بیر بێت..
ئیشی من ئەوەیە درندەکانی ناو رۆحت پەتکەم
فریشتە تا بەر دەرگات بهێنم
نەهێڵم شەیتان بگاتە ژوورەکەت
نەهێڵم پاکیت هەڵوەرێت
وابکەم دەستت لە ئەستێرە گیربێت..
ئیشی من ئەوەیە پاسەوانی حەوشەی پر کۆترت بم
گوڵت بۆ بکەم بەدەرمان
نەهێڵم بوکەشوشەکەت بگری
وابکەم مانگ لەلات ژیر بێت.
بختیار علی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|