موضوع
:
شعر كردي ...
نمایش پست تنها
#
3336
11-13-2013
behnam5555
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
چوارینه‌کانی خه‌یام
سه‌رخۆشبه به مه‌ی . له‌سه‌ر ده‌راوێژه که‌ســه‌ر
ئـــه‌م کورته ژیانه ڕێی خــه‌مـــانـــی مــه‌خه‌بـه‌ر
بــه‌س گـــێژ و نه‌زان و هێڕبه ! خـۆ تۆ زێڕنــــــی
ژێر خــــاک بکرێی . دووبـــاره بتــهێننــه‌وه ده‌ر
!!
----------------------------------------------------
په‌ندێکی لکداڵه‌که‌ت بـــــده مامه‌ی پیر
با بازی به خاک و گڵ نه‌کا ژیری به بیر
بێژنگی له‌ده‌ست ده‌ربێنه به‌س دایبێژێ
که‌لــله سه‌ری پـــادشــاه و میر و وه‌زیر
---------------------------------------------------------
له‌ش ناسک و لاو چاکی وه‌ها هه‌ن کچ و کوڕ
گــــــــول دڕکه به‌رامبه‌ری بکه‌ی بێکه‌سه دوڕ
گه‌ردوون که به دانسته ده‌یه‌نکا ، وه‌ک شیت
تێکیان هه‌ل ده‌شێلێت و ده‌یانکاته‌وه قـــــــــوڕ
------------------------------------------------------------
تــــا که‌نگێ خه‌ریکی پێنج و چواران مه‌یـگێڕ
دلــخۆشی بــــده کـــــۆڕی یــــاران مه‌یـــگێڕ
ژیــــن کورته ئه‌وه‌ی نـــــایه‌نێ خه‌م دابگرین
بـــــۆم تێکه به‌یادی چــــاو خوماران مـــه‌یگێڕ
--------------------------------------------------------------
خــــۆ لامه‌ده ده‌ی باده‌که بــــــــا بیت مـــــه‌یگێڕ
بــــه‌رمال و جبــه‌ت گـــره‌و لـــــه لابیت مـــه‌یگێڕ
گــوێ بــگره له‌من هه‌رجی مه‌لا و شێخ وتــــیان
ده گوی مه‌گره ! لات وه‌کو وه‌کوو با بێ مــــه‌یگێڕ
------------------------------------------------------------
جاریکی به مه‌به‌ستی عه‌ره‌بێکی پێــــخواس
نه‌یزانی له لۆکی هه‌مزه راساوه بـــــه داس
مه‌ی بۆیه حـــــــه‌رام کراوه سـا سه‌یرکـــه‌ن
کورد بۆیه ده‌لێ له هه‌مزه جی داوه هه‌باس
----------------------------------------------------------
ئـــــــای خۆزگه ببایه جێگه بۆ سانه‌وه‌یــــه‌ک
لـــــــه‌م ڕێگه دووره سوڕ و پێچ دانه‌وه‌یــــه‌ک
سه‌د خۆزگه له‌پاش نه‌مان وه‌کوو سه‌وزه گیـا
بـــــــــکرایه له گڵ هومیدی هه‌ڵدانه‌وه‌یـــه‌ک
--------------------------------------------------------------
بـــــــۆ گۆزه کڕین چوم بۆ لای گۆزه کـه‌رێــــک
سه‌د گۆزه به‌من پێکه‌نی هه‌ریه‌ک له‌به‌رێــــک
ئێمه‌ی وه‌ک خۆت ئه‌به‌یت سبه‌ینێ خۆشـــت
وه‌ک ئیمه ده‌بیت به گۆزه لای بێ خه‌به‌رێـــک
---------------------------------------------------------
ڕابــوێــره بـه ســه‌ربــه‌رزی بــه نــان و ئــاویــک
ســه‌ر دامــه‌نــه‌ویــنــه بــۆ هه‌مــوو ناپیــاویــک
لــه‌م ڕێــه کــه هــه‌ر ده‌مێـــکــه دێــت و ئــه‌ڕوا
مــه‌ردایــه‌تــی مــه‌فــرۆشــه لــه پێــناو تاوێــک
------------------------------------------------------------
خــه‌و به‌ســـیه به‌یانه هه‌سته چـــاوکاڵی شـه‌پــــاڵ
گـــفتیکی شیـــــرین بــــکه مــه‌زه‌ی بـــاده‌ی تــــــاڵ
کــــــاروانی ژیـــــــــــان ده ئـــــاژوێ ڕو به نــه‌مـــــان
هـــاکا مـــــــنو تـــــــۆش بوینه خــــه‌ون و خـــه‌یــــاڵ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
behnam5555
نمایش مشخصات عمومی
ارسال یک پیام خصوصی به behnam5555
یافتن همه پست های behnam5555
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید