ئه‌پرسی بۆچی جامی دڵ به نه‌شئه‌ی باده مه‌ست نابێ
ئه‌ڵێ لێو رێژی باده‌ی عیشی تۆ بوو هــه‌ر به تۆ مه‌ستم
لـــــــه وه‌سفی خۆشه‌ویستیدا زمانی ڵاڵه هه‌ڵبه‌ستم
ئیتر تۆ پێ بزانی یـــــــا نه‌زانی مــــــــــــن چ ده‌ربه‌ستم
ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به مـــن ناكه‌ی وه‌ره ســـــــهیری دهرونمكه
لـــــــه دنیای خۆشه‌ویستیتدا چ ده‌ریایه‌كی پڕ هه‌ستم
لـــــــــهبهر سۆزی دڵم دوور و نزیكی بــــــۆ نیه چــــاوم
خوڕه‌ی دێ ئاوی سه‌رچاوه‌ی ئه‌گه‌ر شادم ئه‌گه‌ر په‌ستم
جگه لـــــــه‌و یاده شیرینه ســــــــهرانسهر تــــــاڵه ژیانم
كه‌چی ئه‌توێته‌وه خه‌م چوون له‌گه‌ڵ ئه‌و یــاده په‌یوه‌ستم
به‌هیوای ئاوڕێكی تۆیه خـــــــــۆ ههڵبهستهكـــانی مـــن
لــــــــهڕێی ته‌یری نیگایه‌كتا ئه‌بێ هێلانه هـــــهڵبهستم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )