ئه‌ژده‌های زوڵفی له ده‌وری گه‌نجی حوسنی حاریسه
حه‌لقه حه‌لقه چین به چین سه‌رتا به خواری گرتووه
ماهی من ته‌نها مه‌هێکه صه‌د نوجومی مه‌حو کرد
یاری من ته‌نها گوڵێکه صه‌د هه‌زاری گرتووه
دامه‌نی پاکی مه‌داری دائیره‌ی خامهك نییه
خوێنی مه‌قتولانه وا دامێنی یاری گرتووه
گه‌رد و بادی هیجری تۆ ! وا عاله‌می لێ کردمه تۆز
نه‌ك دوچاوم !! به‌ڵکه حه‌تتا دل غوباری گرتووه
شه‌ربه‌تی عونابی لێوی شه‌ککه‌ر و بادامی چاو
سه‌روی قه‌ددت ڕاسته ئه‌نواعی ثیماری گرتووه
له‌علی شه‌ککه‌ر باری تۆ تێراوه شه‌ککه‌ر باریه
لێوی میحنه‌ت باری من بێ ئاوه، باری گرتووه
پڕ جه‌فایه ، بێ وه‌فایه، زود جه‌نگه دێر صوڵح
صه‌د درێغ و حه‌یفه طه‌بعی ڕۆژگاری گرتووه
یادی (کانی دمدم )و سه‌رچاوه‌که‌ی (مێگوڕ) ده‌کا
(به‌کره جۆ)ی چاوم که شێوه‌ی (سه‌رچنار) ی گرتووه
بێ مه‌حابا ئاو ده‌ڕێژێ گه‌هـ به فهورو گه‌هـ به ده‌ور
چاوی من مودده‌تێکه شێوه‌ی ئابشاری گرتووه
شه‌معی به‌زمی من که‌وا سوتاوه ،زه‌رد و ئه‌شك ڕێژ
قه‌ت نییه فهردێك نه‌ڵێ ڕه‌نگی مه‌زاری گرتووه
مودده‌عی زه‌جرم ده‌کات و پێم ده‌ڵێ: صه‌برت هه‌بێ
که‌ر به له‌عنه‌ت بێ که که‌ی عاشق قه‌راری گرتووه
((نـــــــــــــــالــــــــــی)) وا دائیم که مه‌شغوڵی فوغان و ناڵه‌یه
باعیثی هیجرانی یاره دڵ شه‌راری گرتووه
نـــــــــــــــالــــــــــی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )