ئه‌م دڵه‌م و ا دیاره مهیلـــــــــی ڕووی گوڵی یــاری هه‌یـــه
بولبول ئاســــــــا بۆیه دایــــــــــــــم نــاڵه و زاری هـه‌یــه
گه‌ر لــــــــهدهست جه‌وری ڕه‌قیبان من بناڵم حـــهق نییه
چونکه مهعـــــــــــــلومه که گوڵ بوو دایمه خـــاری هه‌یه
وا له عه‌شقی پڕته‌وی ســـــــهركوڵمی ئاڵت چـــاوهكهم
سینه‌که‌م شوعله و بڵێسه‌ی كـــــــوورهیی نــاری هه‌یه
فه‌رموو بێره حوچرهییدڵ خـــهڵوهته بـــــــــــۆ بـهزمی تۆ
غه‌یری تۆ قوربان نه نامه‌حره‌م نه ئــهغیاری هـــــــــــهیه
ئه‌شكی چاوم وا له حه‌سره‌ت له‌علی لێوت ده‌م بـه ده‌م
جارییه و سوور و سوێره ڕه‌نگی گــوڵناری هـــــــــــــهیه
دڵ له خه‌وفی زوڵفی تۆ بۆ گهنجـــــی ڕووت ڕێـگه‌ی نییه
چونکه ده‌وری ئه‌و تهلیـــــسمه جـووتێ ڕه‌شماری هه‌یه
(ئـه‌حـمـه‌د)ی بێـچاری بـۆ وهسـڵت ئـهنـاڵـێ ڕۆژو شـه‌و
ڕهنـگـی زه‌ردو ئـاهـی سـهرد و قـهلـبی بیـمـاری هـه‌یـه
ئـه‌حـمـه‌د مـوخـتـار جــاف
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )