
11-17-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
"ناودارانی ناوچەی مەهاباد"
"ناودارانی ناوچەی مەهاباد"
حوسێن حوزنی موکریانی:
سەید حوسێن حوزنی کوڕی سەید عەبدولەتیف موکریانی لە ساڵی ١٢٩٦ی قەمەری لە شاری مەهاباد لە دایک بوە. سەرەتای گەنجی دوای تەواو کردنی خوێندنی سەرەتایی و کووردناسی و لێکۆڵینەوە لە بارەی زمان و ئەدەبیاتی کووردی، هەروەها رۆژنامەگەری بەردەوام بووە. لە تەمەنی ١٢ ساڵی دا بۆ ئەوەی کە وەدوای خوێندن بکەوێمەهابادی بە جێ هێشت و لە ناوچە جیا جیاکانی عێڕاق خەریکی گەشت و گوزار بوو. ماوەیەک پیشەی کۆڵین (مۆر هەڵقەندن) و وێنەکێشان بووە. پاشان فکری لە دروست کردنی ئامرازێک کردۆتەوە بۆ بە چاپگەیاندنی پەرتووک و بڵاوکراوەکانی کە خۆی خۆشی ویستوون و لەم بوارە دا زۆر سەرکەوتوو بوە. لە ساڵی ١٩١٥ی میلادی، دەزگایەکی چاپی لە وڵاتی ئاڵمان کڕیوە و بۆ یەکەمجار بە ناوی "چاپخانەی کوردستان" لە شاری حەڵەب چاپخانەیەکی دامەزراندوە.
لە ساڵی ١٩٢٥ی میلادی دەچێتە شاری رەواندووز و لە وێ چاپخانەکەی وەگەڕ دەخا. حوسێن حوزن یەکەمین رۆژنامەوانی کوردە و یەکەمین کەسە کە بۆ چاپ و بڵاوکراوەی کوردی و لێکۆڵینەوە دەربارەی کوردستان دەستێکی واڵا و گرینگی هەبوە و خامەی تاو داوە.
"مینوریسکی"، رۆژهەڵاتناسی رووسی، لە بارەی حوزنی دا دەڵێ: "راستی هەرە گرینگ ئەوەیە کە حوزنی لە رێگای روونکردنی روداوە مێژووییەکان و ناساندنی نەتەوەی کورد بە هیچ شێوەیەک سڵی نەکردوە و لە تێکۆشان نەوەستاوە."
"بازیل نیکیتین" دەربارەی حوزنی دا دەڵێ: "ئەو بۆ من و تەواوی رۆژهەڵاتناسان ئەرکێکی قورسی هاویشتوتە سەر ملمان و کارەکانی جێگای پێزانینە."
حوزنی لە مانگی ئاوریلی ساڵی ١٩٤٠ی ز. لە شاری بەغدا بە دەستی نۆکەرەکانی ئینگلیس ژەهرخوار دەکرێ و گیانی لە دەست دەدا. مەرحومی مەلا قادری مودەرریسی کە خزمایەتی لەگەڵ حوزنی و گیوی موکریانی هەبوە دەیکوت: "لە بەغدا حوسێن حوزنی کاتێک هەواڵی لە داردانی قازێەکانی بیست، لە هۆش چوو و کەوتە سەر عەرز دەست بە جێ رفاندیانە نەخۆشخانە بەڵام هەر لە وێ ژیانی لە دەست دا." پاشان تەرمەکەی هێندرایەوە شاری هەولێر و لە وێش بە خاک سپێردرا. رەوانی شاد و یادی هەمیشە زیندوو بێ.
بەرهەمەکانی حوسێن حوزنی بریتین لە:
١.خۆنچەی بەهارستان، حەڵەب، ساڵی ١٩٢٥ی میلادی
٢.خۆشی و ترشی، رەواندوز، ١٩٢٥ی میلادی
٣.پەروەردە کردنی کرمی ئاوریشم، وەرگێڕان
٤.ئاوڕێکی پاشەوە، ٣ جڵد
٥.کوردستانی موکریان، رەواندوز ١٩٣٨ی میلادی
٦.پێشەوای ئایینی، ١٩٢٦ی زایینی
٧.وێنەگەری و کۆڵین
٨.مێژووی کورد و نادر شا لە خاکی ئێران دا، رەواندوز ١٩٣٦ی میلادی
٩.مێژووی میرانی سۆران، رەواندوز ١٩٣٥ی میلادی
١٠.مێژووی زەند
١١.مێژووی ناودارانی کورد...
و دەیان پەرتووکی چاپ نەکراوی دیکە.
ئەو رۆژنامانەی کە بڵاوی کردونەوە و هێناونی بۆ وڵات:
١.رووناکی، هەولێر، ١٩٣٦ی میلادی
٢.زاری کرمانجی، رەواندوز، ١٩٣٤ی قەمەری
سەرچاوە: مێژووی مەهاباد، جەنابی موحەممەدی سەمەدی
وەگێڕانەوە به زمانی کوردی: جەعفەرکەریمی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|