
11-17-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌دره‌سی گوڵه‌كان
1
ئەگەر ئەوەندە عاشقی ده‌ریایی
وه‌ره دەستم بگرە و
پڕمكه له‌خۆت!.
با حه‌رفه‌كانی ناوم
له‌سه‌ر زاری تۆ ببیستم
2
ئه‌گه‌ر تامه‌زرۆی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریایی
وه‌ره نزیكم به‌ره‌وه
له‌م ته‌نیایی و بێ تۆییه
رزگارم كه
له‌ئامێزی گه‌رمی خۆتا
توندم بگره
به‌لای لایی خۆشه‌ویستی
به‌شیرینی وشه‌كانت
به‌ئارامی بم لاوێنه!.
3
نیگای چاوه‌كانی تۆ...
گڕی ئاگره‌و
ناخی ده‌ریا روناك ده‌كاته‌وه
ئه‌دره‌سی گوڵه‌كان
له‌رۆشنایی چاوت ده‌دۆزمه‌وه
خۆت ون مه‌كه
لێره ژیان خه‌وێكه
زوو خۆری ئاوا ده‌بێ!.
4
من...
ده‌ریایه‌كی خه‌یالاویی و
تۆ...
شیعرێكی ئه‌فسوناوی
من...
كوڤانی سه‌دان ساڵی ته‌نیایی
تۆ...
ئه‌ستێره‌ی به‌ری به‌یانی
من...
به‌تاسه‌ی هه‌ڵفرین
هه‌موو رۆژێك شه‌و و رۆژ
تێده‌په‌ڕێنم
تۆ...
زه‌رده‌په‌ری ته‌مه‌نی
نه‌كه‌ی لێم ئاوابی
ئێره ته‌نیایی پێبه‌خشیوم
تۆش خۆشه‌ویستی
ته‌نیایی و خۆشه‌ویستیت
هه‌ر ده‌مێنێ و
كۆتایی نایێ!.
5
باران ته‌ڕم ده‌كا
خۆشه‌ویستی ناخم
گه‌رم دامده‌پۆشێ
نازانم تۆ ته‌ڕم ده‌كه‌ی
یان
تۆی گه‌رمم ده‌كه‌یته‌وه
كه هاتی
ته‌فسیری ئه‌وه‌م بۆ بكه!..
دەریا ڕەواندزی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|