لــــه نوسخه‌ی مووته ، یـــا تـــه‌ئسیری بــــه‌ختم
جــــیهان یه‌كســــه‌ر وه‌ك قـه‌ترانـــه ئیمشــــــه‌و
لــــــــــه گــــوێما ده‌نــــگی ده‌قـــولـبابی دڵ دێ
خه‌یــــــــاڵی یــــــــاره‌كه‌م میوانه ئیمشـــــــــه‌و
لــــــــه مـه‌یلی سه‌بر و قــه‌هری وه‌ك سـه‌مومت
لــــــــه بــــــاغی دڵ ، گــــه‌ڵاڕێزانه ئیمشـــــه‌و
لـــــــــه‌گه‌رمی دڵ ، گــــــوڵی شـــــادی وه‌ریوه
شـــــكۆفه‌ی غه‌م لـه نــه‌و ، خه‌ندانه ئیمشــــه‌و
بـــــه ئومێدی بــــــه‌هاری وه‌ســــڵه‌كه‌ی تـــــــۆ
لـــــــه هه‌وری دیده هـــه‌ر بارانه ئیمشــــــــــه‌و
له لای (( ســــالم )) ئه‌گه‌ر ئه‌كله و ئه‌گه‌ر شورب
بـــــه بێ تۆ دوور له‌تۆ ســــندانه ئیمشـــــــــه‌وه
ســــالم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )