یاری من هه‌رگیز له قه‌تڵی عاشقی په‌روا نییه
چونكه روومه‌ت شه‌معه بۆیه حه‌ز به سوتانم ده‌كا
ئاو له چاوانم له به‌ر زولف و عوزارت دێته خوار
دووكه‌ڵی ئه‌و مه‌جمه‌ره هه‌ر ده‌م له گریانم ده‌كا
من ده‌ڵێم یاقووت و ره‌یحان خه‌تتی كامیان خۆشتره؟
ئه‌و به عه‌ییاری ئیشارەی له‌علی خه‌ندانم ده‌كا
قامه‌تی تۆ نه‌خڵی طووره ته‌لعه‌تی تۆ نووری توور
ده‌م به ده‌م وه‌جهی جیلوه‌ت (مه‌ست)و حه‌یرانم ده‌كا
فیكری زوڵفت عیلله‌ته ،وه‌صفی ده‌مت ناكه‌م به دڵ
نوكته گۆیی پیشه‌مه سه‌ودا په‌رێشانم ده‌كا
روو لە ئەبرۆی تۆم دەکا چاوت بە موژگانی کەچی:
قیبلە نیشانم دەدا کافر موسوڵمانم دەکا !
پێم دەڵێ بگری وەفایی گەر ئەسیری لێومی
یەعنی مرواریم دەوێ چی نرخی مەرجانم دەکا ؟
"وه‌فایــــــــی "
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )