عه‌زیزم بۆچی تۆراوی له خۆڕا ؟
چ قه‌وماوه ؟ دڵی تۆ بۆچی گۆڕا ؟
...
ئه‌تۆ وا زوو له‌بیرت کردم ئه‌مما
فه‌رامۆشت نه‌که‌م شه‌رته له گۆڕا
له من ڕا خۆ خه‌تایه‌ک ڕووی نه‌داوه
ئه‌دی بێ مه‌یلی بۆ ڕووی دا له تۆ ڕا
ئه‌سیری که‌زیه‌ته کۆتری دڵی من
ده‌بێ حاڵی چ بێ کۆتر له تۆڕا ؟
سه‌ر و ماڵ و که‌ماڵ و بیر و هۆشم
له نه‌ردی عیشقی تۆ دا پاکی دۆڕا
له چاوم دێ به خوڕ فرمێسکی خوێنین
که‌چی ئه‌م گۆمه خوێنه هه‌ڵنه‌چۆڕا
من و لاشه‌ی په‌پووله ماینه‌وه و به‌س
شه‌وی دووری، شه‌میش تواوه له گۆڕا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )