
11-23-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دێوی خه‌یاڵ
دێوی خه‌یاڵ
(شعرکردی)
له بیابانی ته‌مه‌نم دا سه‌رگه‌ردان بووم
شه‌و هاته خه‌وی رۆژمه‌وه و
ئه‌ستێره‌ش جریوه‌ی ئه‌هات.
وزه وزی دو‌ژمنێك هات
چه‌كی د‌رك و داڵی هێنا و
ئارامی شه‌وی تێك‌شكاند.
زه‌رد هه‌ڵگه‌رِام وه‌ك خۆهاوێشتن له ناو خۆر.
چۆكم له‌زرا وێنه‌ی وشه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌م له نامیلكه‌ی نه‌ته‌وه‌كان؟!
فه‌نا هات و ده‌ستی گوشیم
مار و دووپشكی هێنا بوو
چزه‌ی ماچیان پێوه‌ئه‌دام.
خۆم راته‌كاند
ده‌ستی له‌رزۆكم به هێزی ئه‌ستێره‌ی ده‌سكردی خه‌یاڵ
توند راكێشا‌و خۆم رزگار كرد.
فه‌نا رووی كرده لام و وتی:
بو كوێ برا؟
منیش وتم.......
ئه‌ویش وتی.......؟
چی به‌رد
چی ئێسك
چی كه‌لله‌ی سه‌ری سه‌ربرِاو
تریفه‌ی مانگ ناوی هێنا
كۆم كردنه‌وه و
وێنه‌ی چوارتاقه‌ی نالی هه‌لمَچنی.
ئیتر
دوژمن له چاوانم ون بوو
خۆی به به‌رد و كاژه‌ڵ ده‌دا
دڵنیا بووم
كونه‌باشم نه‌هێشت بوو.
زۆر ده‌ترسام
ئۆقره‌م گرت و
له دڵه‌وه به هێواشی قیرِاندم و
وتم:رزگار
رزگا كرام.
هێشتا شه‌و بوو
چه‌ند ئه‌ستێره‌ی وه‌فاداری دڵی ره‌شیی و تارمایی
جریوه‌یان كه‌مێك مابوو،
كه‌دێوێك هات!
زه‌به‌لاحێك
د‌رك و دار و مار و داڵی گرت بوو له مست
هێنده ترسام
ده‌نگی خشپه‌ی گه‌ڵاكانی ئه‌و پایزه‌م
له ژووره‌كه‌ی بیری ئه‌مرِۆم وه‌بیرئه‌هات
دڵم وه‌ستا
خوێنم شه‌خته‌و
چاوه‌كانم زۆر به خێرا هه‌ستان له خه‌و
ئه‌و جار
ئۆخێكم كێشا و
ئیتر
دێ‌و نه‌ما....!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|