(بهفرهدهنگ)
بهفرکه دێ
هه‌موو ساڵێ
له گه‌رووی گوڵێکی ناوازه‌دا
سروودێک پڕ له به‌رامه و ڕه‌نگ
بۆ له‌دایکبوونێک ده‌خوێنێ
که‌چی ئێستا کاتێ نه‌رم
به سه‌ربان و به‌رده‌رکه‌ی قوتابخانه‌که‌ی شیناوێدا دێته خوارێ
له حه‌نجه‌ره‌ی ده‌یان گوڵهزامی نهوڕهسدا
رۆحی په‌پووله عاشقه‌کانی پۆل
له ده‌نگێکی هه‌ڵپڕووزاو هه‌ڵده‌ژه‌نێ
(ئایه‌تی مه‌رگ)
مرۆڤ بوونم
له عه‌شقێكی پهتیارهوه ده‌ست پێده‌كا و
عاشق بوونم
بۆ مه‌رگ ئایه‌تی كۆتایی ده‌خوێنێ
من و عه‌شق
لفه‌دوانه‌ی په‌ری شێعرین

(باران)
هۆ بارانی بهخوڕهاتوو
تۆزێ هێور
نه‌کا سه‌وزه‌ی نیگا و خه‌مم
ئاوێته‌بن
زۆرده‌ترسم له ڕوانینما
که‌روێشکه‌ی خه‌م
به‌ڕووی نازتا
بشنێته‌وه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )