*یاخیبوون لەو نامۆبوونەی كە ناوی بوون بوو*
بە هزرێكی دیواراویدا
هەڵدەگەڕێم، هەڵدەگەڕێم، هەڵدەگەڕێم
وردەوردە، وردەوردە
بە چنگەفڕكە چوومە سەرێ و
چاو دەگێڕێم...:
ئەم دیوەم
بازرگانێكی نامۆیە و
سەرسووڕهێنەر...!!
ئەو دیوەم
خۆرهەڵاتێكی
سەد خۆری هەزار رێیە... ــ
لە دوندی دیوارەكە راوەستاوم
بگەڕێمەوە ئەم دیوەیان
یان
خۆ پازدەمە ئەو دیوەیان
گرینگ نییە...
گرینگیشە...
هەر هێندە دەزانم لە خۆم دەگەڕێم
بۆشم دەركەوتووە
(( یاخیم لەو نامۆبوونەی كە ناوی بوونە..))
موحسین مام قادری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )