دوو شێعری '' ئارەزوو ئەحمەدی ''
« له‌ولاتر »
رابورد ئێواره و
سه‌ره‌و لێژ
باڕنی کرد له حه‌واکه‌ت رۆژگارم.
ده‌مه نه‌پوشکووتۆکانی غونچه‌ی ئه‌ستێران
له تاسه‌ی بێزووکه‌ری کاتا
نه‌سه‌لماون ئێستاکه‌ش و
له وێنا کرنی شه‌و خه‌سێنی کازیوا
وا به سبه‌م ده‌وه‌ڕن
که گێژه‌ڵۆکه‌ی ئه‌مڕۆم
هێناوییه‌تی به‌ری له‌چکه و داوێنی وه‌راندۆ
تێپه‌ڕه، له منیش ئه‌ولاتر
منکه سۆنداوی تفم
کردوویه غوسڵی دارتێله‌کانی فێرگه‌ی سه‌ڵته‌نه‌تیان
تۆش تێپه‌ڕه
له متبه‌خی بێ چه‌وه‌ڵڕا
له خۆشت ئه‌ولاتر .
*************
« بایه‌خ »
فتوایه‌ک له مناڵیم
له چاوم
کوا ئه‌کرێ موتالای رۆشتی کرده‌وه‌م
به نیازی پاپۆڕه‌که‌ی ده‌می
مل که‌چیم ببا به‌رده‌باز
که ئاودزی ساویلکه‌ئیم نه‌بن.
رێگه‌کان قه‌رزدارمن
کووچه‌کانی
له یه‌کتر کێشانه ده‌ئامێزیان
ختیلکه‌ی حه‌زی هه‌نگاومیان ئه‌دا
به خوتبه‌یه‌ک له
( واز )
نه یه‌ک جار نه دوو جار
به‌ر هه‌یوانی چاوانم
نبه‌وانی زریوانی ئه‌سرین ده‌بوون
له کێلی بێ گۆڕ و مه‌زاری پێما
له چه‌پۆکده‌ریی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستم
له هه‌رێمی سه‌رما
ڕکی درۆکانی شاهانه‌ی
ده‌وڵه‌تی چاو له ده‌ستیم ؛
لێیان ده‌چمه به‌ڵگه‌دڕانی کویله‌تیمان
له پاراوگه‌ی بایه‌خیان
بایه‌خ له بایه‌خ خه‌م.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )