له چۆڵه‌وانی به‌رینی ناباوه‌ری
ئیمان به وجود
خه‌یاڵی خاوی ناوه‌رۆكه
كه به عێرفانی نه‌رمی گه‌ڵا به‌فرم ناسی
له هۆده‌ی قورماوی بیر و رامدا
له باران تۆرام
ئوبژه‌یه‌كی ساردم
له جێی ئۆبژه‌یه‌كی سارد و بی مانا چاند
چریكاندم به گوێی
په‌ڵه‌وه‌ره‌كاندا
كه ئاسمان جێی پیاسه‌ی ئاشقانه‌ی گولله‌یه و
ئه‌شق له چاڵه قوته‌كاندا
پیك بۆ به‌رده‌وامی هه‌ڵده‌دا
پێكه‌نیم به فرمێسك و
رژاندم چاوانم به خۆشی رێبواریم
له ژێر تاقانه داره‌كانی بڵیندترین كێوه‌كان
وا له ته‌نیایی دا هه‌ر هه‌ڵۆ ده‌یانگاتێ و
له چریكاندندا هه‌ر گوله
گریاوم بۆ هه‌رچی بزه‌یه
وا له‌سه‌ر لێوی ئاڵی مرۆڤی چاوه‌روانه‌وه
كاڵتر خۆی ده‌نوێنێ
له ئاوه‌دانی مێشك هه‌ڵده‌فڕێ
و رۆحم ده‌خزێته دره‌ختی سه‌ر سه‌وزه‌وه
ئه‌شق ئازادم ده‌كا و له‌هه‌ناسه‌م ده‌خا
خوێن به‌لاپه‌ره‌كاندا ده‌پڕژێ
و تامی ئازادی ده‌نوسمه‌وه
گه‌رمای فرمێسكه‌كان گۆنام ده‌سوتێنێ
و به‌ره‌و ناباوه‌ریم ده‌خشێنێ
هه‌ڵده‌وه‌رم و رۆحم له خاك ده‌خزێ
جێ پێی هه‌ر چی هاورییه له دڵمدا ده‌نه‌خشێ.
چاوه‌كان فێری فه‌رامۆشی ده‌بن
ئه‌شق فێری تاڵی ته‌واو كردنی نه‌توانین
ره‌نگی ده‌نگی سه‌گی برسی ده‌نیشی له
تاڵی رووت بوون له خود دا
سوك و ساده لاپه‌ڕه‌كان
پێده‌كه‌نن
به یاسای داپۆشراوی بوون
به چاندنی خود له وجود و
هێنانه كایه‌ی من له باوه‌ڕه‌كاندا
پێده‌كه‌نن
به عێرفانی من گه‌یشتن
له ئوبژه‌یه‌كی سارد و سارد دا
دیمه‌ن سۆهرابی