زمانی ئاگر
فریدون مشیری
وه‌رگێڕانی: ناسری حه‌قیقی
وه‌ره و ده‌ستت له چه‌ک به‌رده
که بێزارم له دینی چه‌ک
که چه‌ک خوێن‌ڕێژ و دڵبه‌رده
چه‌کی ده‌ستت به واتایه‌ک
زمانی ئاگره و ئاسن
ئه‌من ئه‌مما له حاند ئه‌و ئاسنه دڵبه‌رد و خوێنڕێژه
له ئه‌زمانی دڵم زیاتر
چ شک نابه‌م
دڵێکی پر له میهری تۆ
ئه تۆی ته‌ک دۆستی یا نامۆ
زمانی ئاگر و ئاسن
زمانی تووڕه‌یی و قین و زمانی قه‌هری چه‌نگیزه
وه‌ره رۆنێ ، بڵێ، ببیه‌قسه ، به‌شکا
ترووسکه‌ی پیاوه‌تی و ئینسانیه‌ت
رێگه‌ی دڵی تاریکی تۆ گه‌ش کا
ئه‌گه‌ر تۆ پێم ده‌ڵێی کاکه
وه‌ره پاڵت وه‌پاڵم ده
وه‌ره و ده‌ستت له چه‌ک به‌رده
هه‌تا ده ر‌چێ له ناو له‌شتا
هه‌ناوی دێوی ئینسانکوژ
له رێگه و ره‌سمی ئینسانی
ده تۆپێم بێژه چت زانی
ئه‌گه‌ر گیانه و خودا داویه
له‌بۆ تۆ لێمی ده‌ستێنی
چما کاتێ که ئاگادار و سه‌رخۆنی
برای خوێنی
له خاک و خوێن ده‌گه‌وزێنی
بڵێین با هه‌ر ده‌م و ساتێ ئه‌تۆ حه‌قبێژ و حه‌قخوازی
بڵێین با حه‌ق به تۆش بووبێ
به‌ڵام حه‌ق ئه‌ی برای ژیرم
له ناو قوڕگی چه‌کی ئاگروه‌شێن
جارێ نه‌که‌وت گیرم
ئه‌گه‌ر هات و له‌سه‌ر ویژدانی نوستووت
لادرا په‌رده
وه‌ره و ده‌ستت له چه‌ک به‌رده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )