
12-01-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
حسین حزنی مکریانی
حسین حزنی مکریانی
ملقب به گیو مکریانی روزنامهنگار و تاریخنویس کرد سال ۱۳۱۱ در محله حاجی حسنیان شهر مهاباد متولد شدهاست. وى از آغاز جوانى به مسایل كردشناسى و تحقیق دربارهى زبان و ادبیات كردى و روزنامهنگارى علاقهمند بود. براى ادامهى تحصیل به عراق رفت و براى نخستین بار سال ۱۹۱۵ در حلب، چاپخانه كردستان را دایر كرد و شروع به انتشار تاریخ و ادب کردی کرد. پس از آن در سال ۱۹۲۵ به رواندوز میرود و در آنجا چاپخانهى زارى كرمانجى را تاسیس میکند. سال ۱۹۴۳ به بغداد تبعید شد و تا آخر عمر در آنجا زندگی کرد.
منبع : شرفنامه، میر شرفخان بدلیسی/ ترجمه عبدالرحمن شرفکندی/ چاپ سوم 2006
/ کوردی /
حوسێن حوزنی موکریانی
ساڵی ١٨٩٠ کۆچی لە شاری مەھاباد(سابڵاغ) لە گەڕەکی حاجی حەسەنیان ھاتۆتە دنیاوە.
حوزنی موکریانی خوێندنی لە حوجرەی مزگەوتەکان و تەکیەکانەوە دەستپێکردوە.
لەبەر لێھاتویی بەوەو نەوەستاوەو دەستیکردوە بە رۆشنبیر کردنی خودی خۆی لە رێگەی ئەو کتێبانەی کە بە زمانەکانی ترھەبوون لەو سەردەمەدا.
حوسێن حوزنی سەرەتا لای باوکی و خاڵەکانی خوێندویەتی و لەتەمەنی (٢١) ساڵیدا ئاوارەبووە و چەندین وڵاتی دەرەوەی بینیوە وەک (ڕووسیا ، ئەفغانستان ، سووریا ، لوبنان ، میسر ، حیجاز ، فەڕەنسا )
حوسێن حوزنی ھەموو کوردستانی بەردەستی ئێران و عوسمانی ئەوسا گەڕاوە و بە مۆرھەڵکەنی بەڕێ چووە. ساڵی ١٩١٥ لە حەڵەب چاپخانەیێکی گچکەی پێکەوە ناوە؛ بۆ بڵاو کردنەوەی ئەدەب و مێژووی کوردی تەرخان کردووە.
شێخ عومەر وەجدی مامۆستای ڕەواقی ئەکراد لە ئەزھەر بۆ مامۆستا گیو موکریانی نووسیوە، دەڵێ: لە محەمەد عەلی عەونیم بیستووە گوتویە: چاپخانەی حوزنیم لە حەڵەب دیتووە کە ئەدەب و مێژووی کوردی پێ چاپ دەکرد. خەیاڵم بووە بچمە سوێرەک و سەر لە خزمان بدەم؛ بەڵام حوزنی ئەوەندەی کار تێ کردم وازم لە سەفەر ھێنا و گەڕامەوە میسر و بڕیارم دا منیش چاو لەو پیاوە بکەم و خۆم بۆ خزمەتی مێژووی کورد تەرخان بکەم.
حوسێن حوزنی ساڵی ١٩٢٥ ھاتۆتە ڕەواندز و چاپخانەی زاری کورمانجی دامەزراندووە. ساڵی ١٩٤٣ لە ڕەواندز دوور خراوەتەوە و تا کۆچی کردووە لە بەغدا ژیاوە.
کتێبەکانی لە سەر مێژووی کوردستان:
مێرگەی دڵان
خونچەی بەھارستان
پێشکەوتن
ئاوڕێکی پاشەوە
میرانی سۆران
کوردستانی موکریان
ناودارانی کورد
بە کورتی ھەڵکەوتی دێریکی
لاپەڕەیەک لە دێریکی کوردستانی موکری
حوسێن حوزنی گەلێک کتێبی تریشی نووسیوە ، بەڵام بڵاو نەکراونەوە. ھەروەھا لە سەر گەلێک گۆڤار و ڕۆژنامە سەبارەت بە ئەدەب و مێژووی کورد ، شتی نووسیوە.
حوسێن حوزنی موکریانی لە ٢٠ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٤٧دا لە شاری بەغدا مردووە و تەرمەکەی ڕاگوێزراوەتە ھەولێر و ئێستا گۆڕەکەی لە شاری ھەولێرە.
سهرچاوه
شەرەفنامە ؛ میر شەرەفخانی بدلیسی ؛ وەرگێڕان: مامۆستا ھەژار ؛ ئاراس :چاپی سێھەم ٢٠٠٦ ھەولێر پەڕی چل و پێنج
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|