
12-02-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خێرا و بەپەلە بۆ دەریای شێعر،شێرکۆبێکەسی مەزن
خێرا و بەپەلە بۆ دەریای شێعر،شێرکۆبێکەسی مەزن بنوو شۆڕە سوار دەی بنوو لە باوەشی گەرمییان و هەڵەبجەی سوور. لەو کاتەوەی سەفەرمان کرد بۆ دەربەندت پڕ بەدڵ ئیمانمان هێنا سێحری وشەت ئاوێتەی دڵی مێژووە و نابڕێتەوە. کێ بێ ئیتر تەونی شێعرم بۆ هەڵبەستێ و یان بڵێین نا کێ بێ ئیتر سەنگەری کێو و شاخ و داخ پڕکات لە سروودی کێوی؟! بەو خێراییە بۆ کوێ دەچی قارەمانی وشەی کوردی؟ بەردەقارەمانی دێرین چاوەڕێتە ماڵەوژوورانی پاییزێ ببیە پاییزەمیوانی. ئەی چرای من ئەرخایەنم لە ناو لانکەی هەر خاکێکا ئارام بگریت ورشەی شێعر و تریفەی هەڵبەست حەوت ئاسمانی بانی سەرت لە شەوەزەنگی زەمانا دەکەنەوە بە خۆرستان. هەڵۆی سوورم! قەت ناتوانێ بتباتەوە ئافاتی مەرگ و نەمانێ چون وەکوو خاچێ ئاڵاوی تۆ لە باڵای نیشتمانێ. ئەگەر رۆژژمێرەکەشت هەموو رۆژێ هێرشێ مارێ تۆمار کا ترسم نییە؛ چون لە دەشتی بۆن و رەنگی وشەی تۆدا لە ناو پەڕەی گوڵاڵاندا ناو بە ناوێ جوانووی دەیان ئەسپی هیوا سەرهەڵدێنن و پێمان دەڵێن مردن بەم زووانە ناگات.
(عهلی حسهینی)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|