تۆ
مۆسیقا جه‌سته‌م ئه‌ته‌زوێنێ و هه‌وار و چاوی تۆ
شاده‌ماری شه‌هدی زارم بۆ به‌هار و ناوی تۆ
تۆ له دونیادا ته‌ك و ته‌ك هه‌ر به واتای بێ منی
من حه‌شاری شاری چاوم بۆ به‌هار و ناوی تۆ
تۆ له پێناوی من و ماتیك و من بۆ چاوی تۆ
من به چاوم ڕێ ئه‌هه‌نگێوم گڕاوم خاوی تۆ
گه‌ر برۆ په‌رژینی چاوی چاوه‌كه‌م بێ ئه‌ی له بۆ
هه‌ر به تاتۆ دێته ڕوو هه‌یوانی ساو و تاوی تۆ
هه‌نگوینی سنگی هه‌ور و چه‌تری چاوی یه‌ك به‌هار
سێبه‌ری هه‌نگاو ئه‌كێشێ بۆ كه‌ناری ساوی تۆ
جا فتۆشاپی جوانیت بێ فلاش و بێ په‌ره‌نگ
من ئه‌خاته سه‌رزه‌مینی بێ به‌ر و بێ ئاوی تۆ
بێ موبایل،دووربین و وێب وێنه‌ت له ئه‌لبۆمی هه‌ور
كام هه‌ور هه‌وری دڵم بۆ،بۆ ته‌وار و باوی تۆ
باو و باوانی من و تۆ شێوه‌كار و شیوی كار
شیوی سه‌ر گۆنات و گۆنا ئاسه‌واری داوی تۆ
له‌نجه وو له‌رزه و له‌رانی بێشكه‌كه‌ی ناو ئاسمان
دێته‌سه‌ر له‌نجه‌ی له‌رینت لێڕه‌واڕ و ماوی تۆ
" فوئاد جه‌هانی " بانه