بـــــازنــــــه
له ئاوێنهیڕژد و سه‌قه‌تی ئه‌م شه‌وه‌دا
دیلانه‌ی باڵایه‌كی جه‌غزی جه‌سته‌م یاریگه‌یه و
له پاڵتاوی حه‌زێكی سوور
ژه‌هری مـــــــــــــارێكم چێژ
هێڤی ئه‌زموونی تل و تا تلانهوهم
كه‌وته خوار و
ئیتر بڕوام
هێمای ئه‌م خواسته ڕه‌ش سوورانه نادا
ده‌وه‌ره‌وه
ده‌وه‌ره‌وه تا كڕنۆشێكی ئاهورایی و
له گۆڤه‌ندی حه‌زێكی سپی سووردا
تلانهوهت
ئه‌زموونێكی په‌ڕ شاپه‌ڕ و شاپه‌ڕ په‌ڕ و لێك ئاڵانه
هه‌یهات
لستنه‌وه‌ی جه‌غزی چێژێك
چه‌ند چركه تا چهپهرێكی نهێنراو
چ حهژمهتێكی تاریك و
چ كۆسپێكی ده‌روون شیكهر
قۆزاومی
من ئێره‌م تا
له چاوی تانه ون بووه
دیوه‌ته‌وه و
له نساری ئهفسانهیێكی په‌ڕنده
تیشكی تیژی ئه‌فسوونێكی شه‌رمێونیش
تیری كردووم
به "انالحق" ڕێبوارم و
تا حه‌ق قه‌یرانم سه‌رسوڕمان
من نازانم
ئه‌م سه‌غڵه‌ته بزنهڕێیهی
ڕابردووی خۆم
چۆن هه‌ته‌ر كه‌م
هه‌تا خۆم و
چۆن بێمه‌وه ئه‌م ده‌ڤه‌ره
چ كاس كه‌ره دنیایێكی سه‌مه‌ره‌یه ئه‌ی ئینسان
ئه‌ی ئینسان
باڵی فڕینمان پێ دوای و مه‌له ناكه‌ی
ڕابه
ڕابه هه‌تا زهنوێرێكی بازنه‌یی و
تۆقانێكی قووڵ
به‌قه‌ده‌ر چاوه‌كانت
تینووی ئه‌م بارانه به
خاڵ له گۆنای ئاسماندا
قه‌ت ناژاكێ
په‌راوێزه‌ی ده‌رگایه‌كی سه‌رمه‌دییه
تاقی ژیان كراویت و
به ژه‌هری هه‌نگوین شه‌هید
ژان ژهنیوی
په‌نجه‌ره‌ی تاقه‌تی ئێمه
ئاوه‌ڵایه
بۆ جه‌نگێكی پرته‌قاڵی
له‌م كه‌رنه‌ڤاڵی شه‌ڕه‌دا
له نهۆمی بێ نه‌هایه‌ت
ته‌قینه‌وه‌ی دیدارێكی گڕاوگڕه
دهتخوڵقێنێ
كڕنۆش به‌ره
تا بحهزێی له ماچاندن
له‌م تاریكه كه‌لاوه‌دا...
پاییزی 84


...(سه‌روا)....
له ئایه‌ته‌كانت تێ نــاگهم
تا هه‌توانی ئه‌م زهڵكاوه ئه‌به‌دییه
نــاز نرخی جوانی تۆیه و
گه‌ردوون دهیبــا
ههپـروون به ناو
ته‌وژمێكی حهزلێـكراو
پچڕاوم و تازه ئیتر
شه‌وه‌ژانی ئه‌م كه‌سه‌ره شێتی كردووم
تـــۆله هۆده‌ی خه‌یاڵێكی به‌رین
به قه‌رای چـاو
له هه‌نده‌سه‌ی تێك شكانی ته‌وژمێكی شێتانه‌وه
ئابڵۆقه‌ی ئه‌م ژینه ته‌ڕه‌ی
تا كه‌ڕه‌نای شه‌ڕێكی تازهژیـر نابم
چ سارده ئه‌م هۆده تاریكه سه‌روا
سه‌روا ...
هه‌ناسه‌كانم ته‌نیا تۆ ناسووتێنێ
منیش ئیتر له بــــاوه‌ڕی شێتانهما
تۆ ناگونجێی....
نـا نــا
نا باوه‌ڕت به‌م چه‌پكه سیسانه نهبــێو
دڵنیابه گیرفانهكانمخاڵییه
له گریان و بێ تاقه‌تی
سه‌روا ...سه‌روا...
ئایه‌ته‌كانت تازه‌یه و
بۆنی مێخه‌ك و ڕێحان و
ئازارێكی كۆنی لێ دێ ...
به قاقای پێكهنینتدهكهڕێم و
له شهوبۆیدهفتهرێكی ئاواره‌دا
كاسم ، كه‌ڕم ،
بێده‌نگی گوێم ئازار ئه‌دا
تا له به‌رۆكت تێر نه‌بم
ناڕۆمه‌وه
تینوویشیـــرم
گڕی بوودا ویونگو ئۆشوو
تا سه‌ره‌تای ئه‌م گێژه‌نه ته‌زاندوومی
سه‌روا ...سه‌روا...
باله‌مه‌ودوا
هه‌ر چی ئه‌ڤینی ئه‌م دڵه سهرشێتهیه
بڕژێته ناو
ده‌ماره‌كانی ژێر پێت و چاوه‌كانم
من نامه‌وێ
قه‌ت تێبگه‌م چی ده‌نووسم
با چڕینی ئه‌م قه‌ڵه‌مه
هه‌ر ئاشنای ئه‌م هۆده تاریكه
ئه‌م ههسارهخوێناوییه و
ئه‌م شێتیله دڵانه بێت
زستانی81
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )