
12-02-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌و دیو په‌نجه‌ره
ئه‌و دیو په‌نجه‌ره
له‌مێژه بۆ ڕێگایێ ده‌گه‌ڕێ خۆی بكوژێ و له‌ده‌ست ئه‌م ژینه له‌عنه‌تییه ڕزگار بێ. تازه دیمه‌نه جوانه‌كانی ژیان بۆ ئه‌و بۆن و به‌رامه‌یێكیان نییه، له‌ڕاستیدا ده‌یه‌وێ خۆكوشتنه‌كه‌ی یا شاراوه و هه‌ست پێ نه‌كراو بێ یا به شێوه‌یێكی سه‌رنج ڕاكێش. زۆر ڕێگه به مێشكی ده‌گا ته‌نانه‌ت منیش چه‌ند ڕێگه‌م نیشان داوه به‌ڵام بۆ جێبه‌جێ كردنی پێویستی به پاره هه‌یه. دیاره ئه‌ویش وه‌كوو زۆر مرۆڤی تر هه‌ست و بیر و هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی ده‌روونی خۆی هه‌یه و بێگومان حه‌زی له زۆر شته و ڕقی له زۆر شتی دیكه، ئه‌ویش ئه‌توانێ ژیانێكی ئاسایی بێ، خولیای ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ، عاشق بێ یا ته‌نانه‌ت پیاوكوژ و تیرۆریستێكی باش. گرینگ ئه‌وه‌یه بڕیاری داوه خۆ بكوژێ، به‌ڵام چۆن و پاشان چ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی هه‌بێ ئه‌مه گرینگه. له‌وانه‌یه پێویست بێ ده‌مانچه‌یێ بكڕێ یا ئوتۆمبیلێ كه له جادده به سورعه‌ت خۆی له په‌رتگایێ بخاته خوار. حه‌زی له دزی و فڕ و فێڵیش نییه، نه‌وه‌ك زۆر كوڕێكی ناسك و پاك بێ به‌ڵكوو نایهه‌وێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جگه له خۆی كه‌ڵك له كه‌س وه‌رگرێ. له ژوورێكی پان و به‌رین و تاریك خۆی له سووچی دیوارێ كز كردووه و هاڵاوی هه‌ناسه‌ی له‌گه‌ڵ مژی ته‌ڕی دیوه‌كه به بن میچه نزمه‌كه‌وه ئه‌نووسێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو سییه‌كانی، بۆی هه‌یه هه‌ر له‌م ژووره‌دا بمرێ به‌ڵام قه‌ت بیری له‌وه نه‌كردۆته‌وه. ژوورێ كه په‌نجه‌ره‌ی تێدا نییه و كپ و كڕ و مه‌رگه، به‌م خه‌یاڵانه‌وه ئه‌بێ بمری، مه‌گه‌ر هه‌نگاوێ بنێی و خۆت كه‌ره‌سه‌كانی كوشتنت به ده‌ست بێنی به‌ڵام تۆ هه‌میشه بیرت له جوانترین و تازه‌ترین و گه‌وره‌ترین كه‌ره‌سه كردۆته‌وه. ته‌نیا شتێ كه بۆت گرینگه ئه‌وه‌یه چۆن و به‌چی و له كوێ و بۆچی خۆت بكوژی. هه‌مووی هه‌وڵه‌كانیشت ئه‌بێ له پێناو ئه‌م بیره‌دا بێ. به‌رنامه‌كانت بڕێژه، ئه‌گه‌ر بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م ئامانجه پێویسته كار بكه‌ی، بنووسی یا خه‌ریكی بازرگانی و سیاسه‌ت بی، بڕیار بده و ده‌ست پێ بكه. له‌وانه‌یه كار بكه‌ی و ورده ورده ببیه بازرگان و هات و چۆی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و دوور بكه‌ی یا ببیه سیاسه‌تمه‌دارێكی گه‌وره و تێكه‌ڵاو شۆڕش و لایه‌نگری مافی مرۆڤ و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات بی، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه ته‌واوی ئه‌م هه‌وڵانه له پێناو خۆكوشتنتا ئه‌بێ. به‌ڕاستی چ پێویستیێ هانت ئه‌دا تێبكۆشی مردنێكی خۆشت بێ؛ تازه و نه‌ناسراو، وه‌ها كه بۆ هه‌میشه ببیه هۆی سه‌رسوڕمانی خه‌ڵك و ون نه‌بی. تۆ ئێستا له‌م ژووره نزم و به‌رین و تاریكه‌دا ون بووی. زۆر جار نزمی بن میچه‌كان گوشارێ ئه‌خاته سه‌ر سینگت و هه‌ناسه‌كانت داگیر ئه‌كا و تۆ هه‌ر له دنیای خۆتدا نوقمی خه‌یاڵی. بڕیاری خۆت بده و یه‌كه‌م هه‌نگاوی خۆكوشتنت هه‌ڵگره، با ئێستا شا بیت و له سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی تاجی سه‌رت به مه‌كرێكی شاهانه‌وه هه‌ڵگری و به په‌نجه سه‌رت هه‌ڵكڕێنی و بیرت هه‌ر لای دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یێكی تازه بێ، دڵنیاش ئه‌بی هه‌ر ڕێگه‌یێ تا ئه‌و كاته تازه‌یه كه به بیری تۆدا دێت و له‌وه‌دوا ئیتر كۆن ئه‌بێ و تۆ به سه‌رقاڵی خۆت فه‌رامۆشی ئه‌كه‌ی. له‌ڕاستیدا بیر كردنه‌وه‌ت له‌م مه‌به‌سته و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه بردنی بزاوتنت تیا دروست ئه‌كا و هه‌ر ئه‌مه‌یه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌م جۆره خۆ كوژییانه‌ت به دڵ نه‌بێ. بازرگان به‌و له په‌نجه‌ره‌ی فڕۆكه‌وه بیر له‌وه بكه‌وه چۆن خۆ بخه‌یته‌خوار و چۆن بمری. هه‌ناسه‌كانت توندتر ده‌بێ و ده‌نگی هه‌ناسه‌ت پانایی ژووره‌كه پڕ ئه‌كاته‌وه و ڕه‌نگی مه‌رگ ده‌پژێنێته ناو ژووره‌كه و تا دێ به‌م بیره قووڵانه‌وه زیاتر په‌له‌قاژه ئه‌كه‌ی. بیر له چی ئه‌كه‌یته‌وه؟ هیچ نییه و سه‌ره‌تایش هیچ نه‌بووه. چاوت به‌ره‌و په‌نجه‌ره‌كه ئه‌ڕوانێ و به ئاسپایی حه‌جمی له‌شت له په‌نجه‌ره‌كه هه‌ڵده‌واسی و ده‌ته‌وێ بچیه ده‌رێ ...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|