گیرۆده‌ی عیشقی یه‌کێکم
هێشته ڕووخسارم نه‌دیوه
ئه‌وه نه‌بێ به ته‌له‌فوون
زۆر ده‌گه‌ڵم پێکه‌نیوه
گه‌رچی ده‌ستم وێی ڕاناگا
تێر بڕوانم له چاوانی
ئه‌و له په‌یڤی ئاشکرایه
که لێواو لێوه له جوانی
ئه‌ی له‌و ئه‌شقه چه‌نده پاکه
که زڕه‌ی زه‌نگ بۆم ده‌هێنێ
به‌دوور له چاو بڕکێی ڕه‌قیب
به سۆزه‌وه ده‌م لاوێنێ
هه‌مووی نازو به‌هانه‌یه
ئه‌وه‌ی له که‌نارت ده‌ژی
هه‌تا وه‌سڵ و فه‌سڵی گوڵان
خۆشه له‌غوربه‌ت دا بژی
تۆ ئه‌ی عیشقی تهلهفوونی
بۆچی زڕه‌ی زه‌نگت نایه
بۆنازانی ده‌رگای گوێچکه‌م
بۆ ده‌نگت وێڵ و واڵایه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )