بەڵێـــــــــــــــــن بێــــــــــــــــــــــــــــ ـــــت دێم
ناڕۆمەوە تا ئەو دەمەی وەڕز ئەبیت
چرای دڵم
جێت ناهێڵم تا كز ئەبیت
بەڵێن بێت دێم
بەڵین بێت دێم
هەرچی جوانبێ لەگەڵ خۆما بۆت بهێنم
چۆنت بوێ بەو شێوەیە خۆم بنوێنم
كام پۆشاكەش لەلات جوانە
پەیمان بێت ئەوە لەبەر كەم
بە هاتنم تاجی سوری
پر خۆشبەختیت لەسەر بكەم
بەلین بێت دێم
قوربانت بم ئەی چاو لەڕێتاقانەكەم
لە شەوانی كڕێوەدا هیلانەكەم
چاوەڕێمبە هاكا هاتم
هاكا لە شەوێكی تاریكا
بە ڕەونەقەوە هەڵهاتم
بەڵێن بێت دێم
بەڵین بێت دێم
لەگەڵ خۆما چی خۆشبەختی دنیا هەیە بۆت بهێنم
هەرچیت بوێ بۆتی بكەم
بە پێلوی چاو هەرچی ناز بو بۆت هەڵ بگرم
دێمو ئیتر ناڕۆمەوە
هەتا ئەمرم
بەڵین بێت دێم ..
چاوەڕێم بە
بەڵین بێت دێم.
بەڵێن سەنگاوی
مرۆف دوو باڵی هەیە
یەک دایک
دوو عەشق
هەر یەکێک لەمانە نەما
رەنگە مردنت مسۆگەربێت
بەلام سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین
هەر دایکە فێری عەشقمان دەکات
(سندی)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )