
01-02-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کــــۆبوونەوەکەکه تەواو بوو, ژنەکە هاتە دەرەوە لە هۆڵی کۆبوونەوەکە و خێرا دەستی کرد بە گیرفان و جانتاکەیدا و بەدوای سویچی سەیارەکەیا گەڕا، بەڵام نەیدۆزیەوە.!! زۆر شڵەژا و گەڕایەوە بۆ هۆڵەکەو زۆر گەڕا بەڵام بێ سوود بوو. هات بە خەیاڵیدا کە دیسان بەزمەکەیە و سویچەکانی لەناو سەیارەکە جێهێشتووە.!!! دواتر بیری کردەوە کە مێردەکەی هەموو جارێک چینێکی باشی پێ ئەکات لەسەر ئەو بێهۆشیەی. ئەی ئەبێت بۆ ئەمەیان چی بکات؟؟!! بەڵآم لەوەش خراپتر هات بە خەیاڵیدا.! کێ ناڵێ سەیارەکەش نەدزراوە؟! بەپەلە خۆی گەیاندە گەراجی هوتێلەکەو سەیری کرد هیچ سەیارەی لێ نیە.!! زۆر بە پەلە و بێ هیوا و بەدڵی پڕ تەلەفوونی بۆ پۆلیس کرد و ڕەقەم و شێوەی سەیارەکەو کاتو شوێنی دزرانی سەیارەکەی پێ وتن...
دوای ئەوەش کاتی ناخۆشترین تەلەفون دێت ئەبێت بە مێردەکەی ڕابگەیەنێت کە چی ڕووی داوە..
-ئەلوو. گیانەکەم
(وەک هەموو جارێ کەهەڵەیەک ئەکات قسەی لەگەڵ کرد).
+بەڵێ
-خۆشەویستم ئەزانی سویچەکەنم لە سەیارەکەما جێ هێشتبوو، ئیتر تا تەواو بووم لە کۆبوونەوەکە سەیارەکەیان دزییوە..
+گــ....مــژە، گێــژو.......ێژ
دەنگی باش نەهات و تەلەفونەکە داخرایەوە. بۆیە تەلەفوونى کردەوە بۆی..
-ئەلوو.
(خێرا وەڵامی دایەوەو وتی):
+گێژە بەیانی من تـــۆم گەیانــدە کــــۆبوونەوەکەەەەەەەە..
زۆر تەریق بووەوە. بە شەرمەوە کە تێکەڵ بوو بە خۆشیەکی زۆر پێى وت: دەباشە گیانەکەم ئەتوانی بێی بەشوێنما؟؟
وتی یەک دنیا پۆلیس دەوریان داوم ،جارێ با قەناعەتیان پێ بکەم کە سەیارەکەم نەدزیوە ئینجا یەمە خزمەتت.!!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|