ئه‌مشه‌و دڵم بۆ غه‌ریبان وه‌كو ته‌كێ ئاوه‌ڵایه
به‌بێ ئارام چاو له‌رِێگه‌م كوا میوانێ بهاتایه
له‌ئاسمانی دوو دیده‌یدا كه‌مێ سۆزی برِشتایه
هه‌تا مانگیش پێ ده‌زانێ ئاوایی دڵ بێ نه‌وایه
ئه‌مشه‌و دڵم نوقمی ده‌ریای خه‌یاڵێكی بێ رِۆخانه
واهه‌ست ده‌كه‌م ئه‌م بارانه گه‌ڵا و گوڵی هه‌ورامانه
گه‌ڵا گه‌ڵا ئارنگ ئارنگ به‌سه‌ر شانما سه‌ما ده‌كه‌ن
ئه‌ی خاتووزین ئه‌م رِه‌نگانه له‌ڕوخسارتا یه‌ك ماچ ده‌كه‌ن
ئه‌مشه‌و دڵم له‌ژێر ته‌رزه‌ی پایزێكدا چاو لێك ده‌نێ
جگه له‌شه‌و تا ئه‌ستێره‌ش كه‌س به‌م مه‌رگه نازانێ
به‌ڵام سۆزی ته‌ماشاكه‌ی چ گه‌ڵایه‌ك رِه‌نگی سوره
پرسه‌ی یادی شاعیرێكه و چه‌ند هه‌ورازێ لێتان دووره
ئیسماعیل خورماڵی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )