ووتم گوڵم : به‌و هه‌ورانه‌ی چاوت بڵێ : كه‌م ببارێن
به‌و گوڵانه‌ی لێوت بڵێ : كه‌م زویر بن ، كه‌م بناڵێن
ووتم گوڵم : به‌باڵنده‌ی دڵت بڵێ : كه‌م گومان كات
به‌هه‌ناسه‌ی وه‌ك شه‌تاوت بڵێ : ئازیز كه‌م فوغان كات
ووتم ئازیز بۆ په‌روانه‌ی دڵه‌كانمان له‌خه‌م دابن
وه‌ك هه‌تاوی ڕۆژی تاریك ، له‌هه‌ورابن ، له‌ته‌م دابن
ووتم ئازیز بۆ ئه‌وینمان ، له‌گڕ دابێ به‌خۆڕایی
هێشووی سه‌وزی چپه و ڕازمان ، به‌پایز بێ به‌خۆڕایی
كه‌هه‌ردووكمان سوتاوی یه‌ك ، مه‌فتونی یه‌ك ، خۆڵه‌مێشین
دوور له‌چاوی یه‌كان ئازیز ، هه‌تا بڵێ ی فه‌رامۆشین
ئیتر بۆچی وه‌ك هه‌ناری ، داوه‌ریو بێ دڵه‌كانمان
له‌سه‌ر پشكۆی ئاڵی خه‌مان ، وا ببرژێ دڵه‌كانمان
ئیسماعیل خورماڵی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )