1.نه‌ته‌وه‌یه‌ک که ئاڵای ئازادی و یه‌کگرتوویی بشه‌کێته‌وه، هیچ کاتێ نانه‌وێ.(ناپێلئۆن)
2.ڕاستی وه‌ک ئه‌ستێره وایه، ته‌نیا له تاریکه شه‌ودا ده‌رده‌که‌وێ.(جوبران خه‌لیل)
3.له باڵنده‌ی ئه‌مساڵ مه‌گه‌ڕێ له نێو هێلانه‌ی پاردا.(شیلۆن)
4.دۆستت نه‌زان بوو، له‌به‌ری هه‌ڵێ.(هه‌ژار)
5.له هێواش چوون مه‌ترسه، له وێستانی یه‌کجاری بترسه.(دیل کارێنگی)
6.ته‌نانه‌ت یه‌ک ڕۆژیش بێ ئامانج مه‌به.(بێتهۆوێن)
7. هیچ شتێک وه‌کوو دڵداری به‌ش کردنی دژوار نییه.(کیافۆرد)
8. دۆستی چاک نیشانه‌کانی ئه‌وه‌یه که هه‌ڵه‌کانت بۆ داپۆشێ، مۆچیاریت بداتێ و نه‌هێنیه‌کانت ئاشکرا نه‌کا.(بووعه‌لی سینا)
9. هه‌ر هونه‌رمه‌ندێ به خێرایی ناوبانگ ده‌ربکا به خێرایش له ده‌ستی ده‌دا.(فواد ئه‌حمه‌د)
10. هه‌موو تاریکی جیهان ناتوانێ رووناکی مۆمێک بشارێته‌وه.(نه‌ناس)
11. سیاسه‌ت دڵی نییه و فه‌قه‌ت مێشکی هه‌یه.(ناپێلئۆن)
12. له بیاباندا گرفتاری دزان بی، چاکتره له‌وه‌ی له ناو کۆشک و ته‌لاردا هاوڕێی نه‌زان بی.(چینییه‌کان)
13.ئینسان گیاندارێکه به هه‌موو شتێ عاده‌ت ده‌کا.(داستایووسکی)
14. هه‌موو که‌رێک وا هه‌ست ده‌کا ،ئه‌سپی پادشایه.(ئینگلیزیه‌کان)
15. کاتێ بتهه‌وێ ڕیشه‌ی سه‌ربه‌ست هه‌ڵکێشی، وه‌کوو دارێکه زوو سه‌وز ده‌بێ.(جۆرج واشینگتۆن)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )