ماهی من ته‌نها مه‌هێکه سه‌د نوجوومی مه‌حوە کرد
یاری من ته‌نها گوڵێکه سه‌د هه‌زاری گرتووه
دامه‌نی پاکی مه‌داری دائیره‌ی خامه‌ک نییه
خوێنی مه‌قتولانه وا دامێنی یاری گرتووه
... گه‌رد و بادی هیجری تۆ وا عاله‌می لێ کردمه تۆز
نه‌ک دوو چاوم، به‌ڵکه حه‌تتا دڵ غوباری گرتووه
شه‌ربه‌تی عوننابی لێوی شه‌ککه‌ر و بادامی چاو،
سه‌روی قه‌ددت ڕاسته ئه‌نواعی ثیماری گرتووه
له‌علی شه‌ککه‌رباری تۆ تێراوه، شه‌ککه‌ر باریه
لێوی میحنه‌ت‌باری من بێ ئاوه، باری گرتووه
پڕجه‌فایه، بێ وه‌فایه، زود جه‌نگه، دێر صوڵح
سه‌د درێخ و حه‌یفه ته‌بعی ڕۆزگاری گرتووه
یادی (کانی دمدم) و سه‌رچاوه‌که‌ی (مێگوڕ) ده‌کا
(به‌کره‌جۆ)ی چاوم که شێوه‌ی (سه‌رچنار)ی گرتووه
بێ مه‌حابا ئاو ده‌ڕێژێ گه‌ھ به فه‌ور و گه‌ھ به ده‌ور
چاوی من موددێکه شێوه‌ی ئابشاری گرتووه
شه‌معی به‌زمی من که‌وا سوتاوه، زه‌رد و ئه‌شک ڕێژ
قه‌ت نییه فه‌ردێک نه‌ڵێ ڕه‌نگی مه‌زاری گرتووه
مودده‌عی زه‌جرم ده‌کات و، پێم ده‌ڵێ: سه‌برت ببێ
که‌ر به له‌عنه‌ت بێ که که‌ی عاشق قه‌راری گرتووه!
(نالی) وا دائیم که مه‌شغوڵی فوغان و ناڵه‌یه
باعیسی هیجرانی یاره دڵ شه‌راری گرتووه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )