ماچی دەمەکەی دامێ کە دامێ سەروماڵم
بنــــــــوار چ ســیادە چ جەللادە بەحــــــاڵم
عاشق . دڵی - نابێ کە بدا خۆی لـــە داوم
زوڵفم کە هەمووی داوە هەموودانەیە خــاڵم
بۆتۆزێ رەهت دیدە سەقا و موژە جـــــــارون
ترسام کە لە پێت چێ دەمێ جێت بــــماڵم
یاری غەمی جان ئەبرووەتی تیروکەمان کرد
یەعنی قەدەکی ئەلفی منە ئێستەکە داڵم
دەستم مەخەسەر یاقەدم سوتووە . چاووم
یاخود بەشیفا هاتووی؟ چەندێکە ئــــــەناڵم
رەنگینە بەخوێناوی دەروونی دڵی "نــــاڵی"
بنوارە دەڵێ خۆ خەنەیە پەنجەیی ئــــاڵم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )