نمایش پست تنها
  #9  
قدیمی 01-09-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

حەنایی کردوە پەنجەی بە خوێناوی دلی زارم
ئەمە رەنگە شهادەت بێ کە کوشتەی دەستی دلدارم

گوتم: ئایا بە زاری خۆت دەپرسی حالی زاری من؟
برۆی هێنایە یەک، وەک شکلی (لا) یەعنی لە بێزارم

عەجەب ئەستێرە شەو هەلدێ لە تاوی خوسرەوی خاوەر
بە روی تۆم دیدە هەلنایە شەو و رۆژ، ئەرچی بێدارم

تەبیبی من دەبێ دەخلی هەبێ، ساحێب ئیشارەت بێ
مەگەر چاوت بزانێ من لەبەرچی مەست و بیمارم!

بە سەرم وت کە راستە سەرکەش و بەرزی، کەچی لەرزی
کە فەرقیسم بگاتە ئاسمان بەندەی قەدی یارم!


لەشیرینی ئەتۆ، ئەی خوسرەوی تەختی زەمین، رەنگە
بگاتە ئاسمانی بێستوون فەرهادی هاوارم

برۆت بالی هوما سایەی سەری سولتانی حوسنت بوو
خەتت هات و وتی: من ناسیخی توغرایی خونکارم

سەراپا هەروەکو حەلقەی زری پەروێزەیی خوێنم
بە یەک یەک تیری موژگانی زرێ دۆزت بریندارم

حەمایێل کە دەمی تێغت لە حەلقەی گەردنی (نالی)
مەگەر تێراو ببم بەو رەنگە، تێنوی ساعیدی یارم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید