مه‌که ئیخلافی ئه‌و وه‌عده که فه‌رموت
ده‌خیلت بم که خانه‌ی صه‌بره‌که‌م سوت
له ڕوت‌و قوتی وه‌ک من ڕو مه‌پۆشه
که وه‌صڵی تۆیه قوتی عاشقی ڕوت
موژه‌ت قولابیه هه‌م تیر‌و هه‌م شیر
برۆت میحرابییه هه‌م تاق‌و هه‌مجوت
له سندوقی پڕی سینه‌م بترسه
که ئاگر به‌ر بداته ته‌ختو تابوت
له‌به‌ر خه‌نده‌ی له‌علی له‌بی ئه‌تۆ بو
که وا شه‌که‌ر ده‌باری گوڵ ده‌پشکوت
ده‌که‌ی نه‌خچیری صه‌د دڵ هه‌ر به تیرێ
ئیلاهی هه‌ر بمێنێ ده‌ستو بازوت
چ شیرینه خوطوطی ده‌وری لێوت
به‌ڵێ مه‌علومه خۆشه خه‌ططی یاقوت
هه ((نالی)) به‌ڵکو بیکێشی به ناڵین
بناڵه دا مه‌نیشه مات و مه‌هبوت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )