شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم
مەشغوڵی نەفەس گرتنی موشکین نەفەسێکم
لەم حوجرە، لەبەر پەنجەرە کەوتووم و دەخوێنم
بێ عەینی دەڵێی بولبولی گۆشەی قەفەسێکم
هەم واریسی فەرهاد و هەم نائیبی مەجنوون
وا تێ مەگە، قوربان، کە گەدا، بولهەوەسێکم
گەردەن کەچی تۆم بێ کەشش و رەست و قەلادە
وا زەن مەبە ناعارف و هەرزە مەرەسێکم
وەڵڵاهی کلاوی سەری من چەرخی دەماڵیی
ببوایە بە دامانت ئەگەر دەست ڕەسێکم
باوەڕ مەکە ڕۆح سەختی غەمی فیرقەتی تۆ بم
بۆ هاتنی تۆ باقییە نیوە نەفەسێکم
هەر لەحزە دەڵێم من سەگی دەرگام و ، رەقیبش
دێتە سەر و چاوم کە منیش سەگ مەگەسێکم
گرتوویە سەگت چاکم و لای تۆمەوە
یەعنی وەرە "نالی" کە منیش دادرەسێکم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )