نمایش پست تنها
  #4  
قدیمی 01-09-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


گرفتــــــــــــــارم بە نازى چاوەکــــانى مەستى فەتتانت
بریندارم بەتیرى سینە سووزى نێشى موژگـــــــــــــانت

بەتــــــــــــــــاڵى پەرچەمى ئەگریجەکانت غارەتـت کردم
دڵێکم بوو ئەویشت خستە نـــــــــــاو چاهى زەنەخدانت

بەقوربان،عاشقـــــــــان ئەمرۆ هەموو هاتوونە پـــابۆست
منیش هـــــــــــــــاتم،بفەرموو بمکوژن،بمکەن بەقوربانت

تەشەککور واجیبە بۆمن ئەگەر بمرم بەزەخمى تـــــــــــۆ
بەشەرتێ کفنەکەم بدرووى بەتاى ووڵفى پەرێشانــــــت

لە کوشتن گەردنت ئازا دەکەم خۆت بێیتە ســــەر قـەبرم
کە ڕۆژى جومعە بمنێژى لـــــەلاى نەعشى شەهیدانــت

کەێ تۆ کوشتبێتت لە ڕۆژى حــــەشرا زەحمەتى نـــادەن
ئەگەر وەک من لەم دونیایە سوتابێ لـــــــــــەهیجرانـــت

هەمیشە سوژدەگاهم خاکى بەر دەرگانەکــــــــەى تۆیــە
ڕەقیب ڕووڕەش بئ چۆن نالێ بگـــــــا دەستم بەدامانـت

دڵـــــــــم مەشکێنە چونکو مەخزەنى دەرد و خەمى تۆیـە
فیداى شەرت وەفات بم چى بەسەرهات مەیلى جـارانت

ئەتۆ ئەمڕۆ لـــــــــــــــــــــە موڵکى دڵبەردا نــادرەى دەهرى
بەڕەسمى بەدەنگى(مەستتورە) وا هـــــــــــــاتۆتە دیوانت


مستوره
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید