گوڵ که یاغی و ده‌م دڕا‌و بوو،که‌وته لاف و ره‌نــــگ بۆی
باغه‌بان گوێی گرت و ،واهێنای به‌ده‌ستی به‌سته بۆی
ره‌نگی زه‌رد و سوری خه‌وف و خه‌جڵه‌تی،ئاوی حه‌یای
واتکاو،ئه‌رجوو ده‌که‌ن عه‌فوی بکا وه‌ک عه‌بدی خــــۆی
چونکه بێنی بێ وه‌فایی و ناز و شۆخی لێ ده‌هات
ناردییه بازاڕی ریسوایی که بیدا شوست و شــۆی
ده‌ست به ده‌ست چوو تا گه‌یشته ده‌ستی عه‌تتاری سه‌فیهـ
نایه سه‌ر نار و عه‌زابی رۆحی دا و سفت و سۆی
چونکه مه‌نشووری گوڵ ئه‌ندامی به ناوی خۆی ده‌دوێ
یار،ئه‌گه‌ر له‌و باغییانه که‌س بمێنێ ،عاره بـــــــۆی
مه‌هـ به شه‌و هه‌ڵدێ، و په‌نا ده‌گرێت و ده‌نوێتن به رۆژ
دابگاته سیڕڕی په‌چچه‌ی په‌رچه‌م و وه‌سفی برۆی
گه‌ر بڵێم:شه‌مسی،ده‌ڵێ:ئه خۆش روو بێ په‌رده‌یه
وه‌ر بڵێم:سه‌روی،ئه‌ڵێ:ئه‌و ئه‌حمه‌قه کوا گفت‌و گۆی!
دیده و دڵ هه‌ردوو وا جۆبار و جۆیای قه‌ددی تۆن
سه‌روی دڵ جۆی عه‌ر عه‌ر و ،دڵ جۆی نه‌مامی دیده جۆئ
چونکه باوکی رۆمی و دایکی حه‌به‌ش بوو،ما به به‌ین
رۆژ و شه‌و،کافوور و میسکی ،رووگه‌نم،خاڵ ده‌نکه جۆی
من گوتم: سه‌روی قه‌دت مه‌و زوونه،ئه‌م ته‌بعه هه‌یه
ئه‌و گوتی (نالی))به میزابی کینایه‌تمان ده‌شۆی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )