که‌ی دێیته‌وه هه‌تا خه‌می دڵی ماتم هه‌ڵوه‌رێنـــــــــــــــــم
له ده‌روازه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ت پۆلێ چرات داگیرسێنــــــــــــــــــم
ئێستاش یادی مناڵیمان له‌م کۆڵانه چاوه‌ڕوانـــــــــــــه
وه‌ک به‌له‌می چارۆکه دار ئه‌ستێره‌یه‌ک ناونیشانــــــــــــــه
له‌سه‌ر هه‌مو شه‌قامێکا شوێن پێکانت ئه‌ناسمـــــــــــه‌وه
له ده‌فته‌ری یادگاریما هه‌ر ناوی تۆ ئه‌نوسمــــــــــــــــــه‌وه
ژورم وه‌کو ده‌شتی سه‌حرا ده‌نگی که‌سی لێوه نایــــــــه
تۆ رۆشتیت و من لێره‌وه خه‌ریبی وا له دڵمایـــــــــــــــــــه
که‌ی دێیته‌وه تا ئه‌م جاره وه‌ک دوو گه‌ڵای سه‌ر په‌ل بژین
له پایزیش له‌گه‌ڵ یه‌کا بۆ ئه‌و دنیا عه‌شق به‌ریــــــــــــــن
چاوه‌ڕوانیت بۆته چرکه‌ی کاتژمێری ترپه‌ی دڵـــــــــــــــــــم
هه‌ر به وه‌رزی گه‌ڕانه‌وه‌ت چرۆ ئه‌کات باخی گوڵـــــــــــــم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )