ئەرێ دڵ بێ شەرابی لەعلی گوڵ رەنگت لەگوڵ چ بکا؟!
کەجلیوەی گوڵ لەگوڵشەندا نەبێ ،بولبول لەچڵ چ بکا؟!
کەهەڵگیرسا نووری بادەشەمعی حوسنی جانانە
نەچیتە سەر تەریقەتی حەزرەتی پەروانە ،دڵ چ بکا؟!
بەئاهم گەر رەقییبانت بسووتێن ئەی گوڵی رەعنا
مەرەنجە ، تۆ خودا شوعلە لە ئاقاری چقڵ چ بکا؟!
هەتا ماوە دەبێ ئەشکی نەدامەت داوەرێنێ چاو
عەرەق ڕیتن نەبێ ،شەخسی لەکاری خۆ خجڵ چ بکا؟!
سەفەر جائیزنیە، با بۆ حەرەم بێ لەو بەروبوومە
فەقەت مەجزووبی زنجیری نەسیبی ئاو و گڵ ج بکا؟!
فەڵەک هەرگا کەسێکی هەڵبڕی ،وەقتی هیلاکەتیە
کەسەر بۆ گەیینەپەت بێ ،پێ لەکورسی و ئەسکەمل چ بکا؟!
لە عوششاق و ئەو شۆخە چاوی لوتفی وەرگێرا!
کە ئاسک ئادەمی یا سەگ ببینێ، غەیری سڵ چ بکا؟!
چ حاجەت نەرگسی مەستت بکەم وەسفی بە مەخمووری
کەچاوێ سورمە کێشراوی خودایی بێ ، لەکل چ بکا؟!
لەهەر جێیەک هەڵێ خورشیدی عیشقی گول ڕوخان "مەحوی:
ئەگەر عەقڵی ببێ ، لەو جێگە ئاونگی عەقڵ چ بکا؟!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )