موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #3661  
قدیمی 01-13-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

گوڵی خوێناوی

کوڕ:
بروانە، شاییە، چۆپییە لەو ماڵە
گوێ بگرە، زوڕنایە، دەهۆڵە، شمشاڵە
زەرد و سوور تێکەڵ بوون، ژن و پیاو، هەرایە
لەوناوە هەر هاڕەی هەیاسەی تۆ نایە
سا تو خوا خێراکە، با بڕۆین دەس بگرین
بە کامی دڵداریی پێکەوە هەڵپەڕین
کچ:
گوڵ نەبێ بۆ سەرم، ئاڵ چەپکێ، زەرد چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەند، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ
کوڕ:
کچ لەڕێی جوانیتا، کچ لەڕێی جوانیتا
کچ لەڕێی نیونیگای هاتوچۆی کانیتا
پایزە، گەڵای دار ڕژاوە، باخ ڕووتە
گوڵ کوانێ؟ گوڵ لێوی بە بزە پشکووتە
کچ:
گوڵ نەبێ بۆ سەرم، ئاڵ چەپکێ، زەرد چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەند، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ
بتدایە دڵ بە من، بە هەموو ماناوە
دوو چەپکت ئەهانی، لە باخچەی پاشاوە
کوڕ ئەڕوا و لەبەرخۆیەوە گۆرانیی ئەڵێ:
باخچەی پاشا لەوبەر ئاوە، خێڵی دوشمن دەورەی داوە
ئەڕۆم، رێگام لێ گیراوە، ناڕۆم، چاوکاڵ لێم تۆراوە
بەرەبەرە لە دێ دوور ئەکەوێتەوە.....
کوڕ:
بە باخچەی پاشادا ورد گەڕام، خوار و ژوور
زەرد هەبوو بۆم چنیت، چنگ نەکەوت گوڵی سوور
نازانم ئەمجا دێیت بۆ شایی و هەڵپەڕکێ؟!
کچ:
نایەم، گوڵ ماویەتی بۆسەرم، سوور چەپکێ
کوڕ یەخەی مراخانیی ترازاند:
ناتەوێ ئەم زامی سەر دڵەم لەباتیی؟!
کچ:
هەی هاوار، تفەنگی دوژمنیش پیکاتی؟!
راکشێ، تاوێ سەر بنێ سەر ڕانم
با بگریم بۆ دڵێ، بۆ گوڵی دۆڕانم

مامۆستا گۆران
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید