سەد خۆزگە بێ بەو رۆژە کە نەمبیستبوو ناوت
نەمچێشتبوو تامــــی مەیی مەیخانەیی چاوت
نەیدیبوو دەس و پێی دڵـەکەم،حەڵقەیی داوت
ئازاد بوو لــە پێج و خەمی ئەگـــریجەیی خاوت
وا ئێستە لەتــــاو ئاگــــری هیجرانــی بە تاوت
فرمێسکی ئــــەڵێی تەرزە و بــــارانە دڵی من
خـــــۆ کفری نەکرد تێپەڕی کـــــرد رۆژێ بەلاتا
زوو هۆگـــــرت بوو،وا کە ئەگــــــــریا بـــە دواتا
سوتا وەکـــــو پەروانە لەنــــــاو شەوقی چراتا
ئـــــەتلێتەوە بێچارە لـــــەناو دەرد و بــــــەڵاتا
خوێنی بـــــەهەدەر رۆیی لــــــەپێناوی هەواتا
خــــــۆڕایی نییە مەیلی لــــــە تۆرانە دڵی من
شاعیری گەورەی کورد
((شێخ نوری شێخ ساڵح))
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )