هیجری تۆ چه‌ند سه‌خته دولبه‌ر ماڵه‌که‌م وێرانهبۆت
رۆژو شه‌و غه‌مباری روتم دیده‌که‌م گریانهبۆت
ئه‌شکی چاوم باده‌یه ناڵه‌ی دڵم عه‌ینی نه‌یه
خاک به‌سه‌ر کۆچەر له‌حه‌سره‌ت جه‌رگه‌که‌م بوریانه بۆت
ئه‌ی نیگاری نازه‌نین له‌ورۆژه‌وه دوری له‌من
سهیلی دیده‌م وابهخور دێ هه‌روه‌کو سیروانه بۆت
شکا پشتم برا جه‌رگم له‌حه‌سره‌ت ورده خاڵانی
خودایه بۆ نه‌ما عه‌هد واقهرارو مه‌یلی جارانی
ئه‌ی دڵه به‌سیه له‌غه‌م بۆجی ئه‌ناڵی رۆژ و شه‌و
شه‌هدی لیوی دولبه‌رت بۆده‌ردی تۆ ده‌رمانه بۆت
ده‌میکه من له‌غوربه‌تدا غه‌رقی به‌حری مانم
به‌بی گوڵ خونجهم دائیم موقیمی کونجی گریانم
دةڵیم هاوینه بۆ وه‌سڵی به‌ڵام ئه‌و مه‌یلی زستانه
خه‌زانی بۆیه‌کرد خه‌ڵقینه عومری وه‌ک به‌هار من
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )