بەرەو ئاســــــــــــۆ
ســۆفیی گــۆشه‌ی خانه‌قا بـووم ، ئێستە پیری مه‌یکه‌ده‌م
زاهیدی خه‌ڵوه‌ت‌نشین بووم ، ئێستە مه‌ست و مه‌یزه‌ده‌م
ســـه‌روی ئـازادیـش لـه‌بـار و دڵـکـه‌ش و بـه‌رزه ، بـه‌ڵام
گیانه‌که‌م! من شێت و شه‌یدای لار و له‌نجه‌ی ئه‌م قه‌ده‌م
جیلوه‌یی جوانی له هه‌رچی دا هه‌بێ خۆشم ده‌وێ
ڕۆژێ کوشته‌ی مینی ژۆپ و ڕۆژێ گیرۆده‌ی شه‌ده‌م
هه‌ر یه‌که‌ی بۆ خۆی ده‌جووڵێنێته‌وه هه‌ستی ده‌روون
زه‌رده‌پـه‌ڕ، کـاروانـکـوژه، تـاریـک و ڕوونـی سـوبحـده‌م
ئـاسـمـانـی سـاو و ده‌ریـای مـه‌نـد و تـارمایی چیا
سێوی لاسوور و به‌هێی زه‌رد و هه‌ناری گوڵبه‌ده‌م
کـێ وه‌کوو من سارد و گه‌رمی ڕۆژگاری چێشتووه ؟
گا له ده‌شتی گه‌رمه‌سێر و گا له کوێستانی گه‌ده‌م !
وه‌ک شـه‌پـۆلـی زێـی خـوڕه‌م ، سـاتـێ هـه‌دادانـم نـییه
گێژ ده‌خۆم، پێچێ ده‌ده‌م، من ڕۆڵه کورده‌ی ئه‌م سه‌ده‌م
ڕێگه سه‌خت و پڕ له که‌ند و له‌ند و هه‌ڵدێر و گه‌وه
هه‌ر ده‌بێ ببزووم، ده‌بێ بکشێم، وچانی لێ نه‌ده‌م
سێبه‌ری مه‌رگم له پێشدایه و به‌ره‌و مه‌نزڵ ده‌ڕۆم
ناخی گۆڕی ته‌نگه جێگام ، هه‌ر تل ئاسا بێ قه‌ده‌م
مـن بـه‌ره‌و ئــاسـۆ ، بـه‌ره‌و ڕوونـاکـی بـاڵـم گـرتووه
چۆن به‌ره‌و تاریکی ده‌خشێم ، پاڵ وه شه‌یتانێ ده‌ده‌م!
کـانیی ڕوونـم دی به لێشـاوی به‌هـار شلـوێ نه‌بوو
به‌فری گه‌وره‌م دی چیای گرت و به تاوێ بۆه قه‌ده‌م
ژیــنـی کـورتـم دی پـڕاوپـڕ له شـانـازی و شـه‌ره‌ف
عومری زۆرم دی که دوایی هات به ڕیسوایی و نه‌ده‌م
ئاگری سینه‌م بڵێسه‌ی دێ و وڵات ڕۆشن ده‌کا
ئه‌و ده‌مه‌ی خۆم وه‌ک دڵۆپێک ده‌چمه نێو ده‌ریای عه‌ده‌م
"هێمن"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )